دانیمارك/کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك بەشداری لە یادی ٧٠ سالەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکات

دانیمارك/کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك بەشداری لە یادی ٧٠ سالەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکات

 

سەرلەئیوارەی ڕۆژی یەکشممەی ٢٤/١ کۆمیتەی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستان لەشاری کۆپنهاگن پایەتەختی ولاتی دانیمارک، بە ئیوارە کۆڕێکی سیاسی و هونەری یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری مەهابادی کردەوە.

سەرەتای یادەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکردو بۆ ڕێزلینان لە گیانی پاکی شەهیدان و پێشەوای نەمر قازی محەمەد وهاوڕییانی و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ساتێک وەستان بەبێدەنگی ڕێزگیرا .                                    ووتاری کۆمیتەی حزبی دیموکرات بەوبۆنەیەوە لەلایەن خالید ڕەواندۆست خویندرایەوە و دواتر ووتارو بروسکەیی حزب و لایەنەکان و چەندین دروشم و هۆنراوەیی شاعیران پەیوەست بەو یادە خوێندرانەوە .

بۆ بەشداری یادەکەش بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک هەریەک لە بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن و کەرتی ڤایلە و یاوەری هەڤاڵ هوشیار مەحموود ئەندامی کەرتی کۆپنهاگن ، ئامادەی بۆنەکەبوون و بەناوی کۆمیتەشەوە ووتاریان بۆ یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری مەهاباد پێشکەشکرد کە لەلایەن (هاوڕێ مەحموود) لێپرسراوی کەرتی کۆپنهاگن خوێندرایەوە ….. جێی ئاماژەیە لەووتارەکەدا ،سەرەڕایی پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی ساڵیاد و دامەزراندنی کۆمار ، چەند خاڵ و ڕەهەندی گرنگی سەردەمی دامەزراندنی کۆمار و خەسڵەتەکانی دامەزراوەیی و بەشداری کوردانی هەرچوار پارچەیی کوردستان و زۆرترین چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیی کوردەواری کە چۆن لەخۆگرتبوو خرانەڕوو ، گرنگترین تەوەر ئەوەبوو کە چۆن لەو سەردەم و باروو دۆخە یەکیتی و یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستی ببوە سومبلیکی نیشتمانیانەی هەموو کورد ، لەهەمانکاتدا ببووە مەترسیەکی هێجگار گەورە نەک بۆ ووڵاتانی ناوچەکە بەڵکوو بۆ زلهێزەکانی کە کوردستانیشیان دابەشکردبوو ……  هەرلەووتارەکە جەخت لەوەکرابووەوە کە بۆسوود و  دەرس وەرگرتن لەئەزموونەکانی کۆمار بۆ ئێستای کوردستان و یتێپەڕاندنی قەیرانەکان و گەیشتن بە ئامانەجە نەتەویەکانمان لەهەرچوارپارچەو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ، وەلاخستنی کێشەکان و یەکتر قبووڵکردن و یەکڕیزی نێوخۆی ماڵی کوردە بەکردەوە نەک تەنها بە بەڵێنی بێ ئەنجام !!!!!

یادەکە دوایی تەواوبوونی بەشی یەکەمی و بۆ ماوەیەک پشوو ، بەئاهەنگی گۆرانی و مۆسیک درێژەی پێدرا .

لە شاری ئۆلبۆرگی باکوری دورگەی یولاندیش  یادی ٧٠ سالەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو ، وە بۆ ئەم یادکردنەوەش کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی یەکێتیی نێشتمانی کوردستان بەهەمان شێوەی کۆپنهاگن ئامادەبوو تیایدا و بەو مەبەستە بەرێگای رێکخستنەکانی یەکێتیی لە شآری ئۆلبرگ وتاری کۆمیتە ئاراستەی لێژنەی سەرپەرشتیاری یادەکە کرا..

??????????
??????????

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە