شه‌هیدی فه‌رمانده‌و خوێندكاری زانكۆی مسته‌نسریه‌ی به‌غدا ” ره‌نجه‌ ته‌للخیمی “

شه‌هیدی فه‌رمانده‌و خوێندكاری زانكۆی مسته‌نسریه‌ی به‌غدا ” ره‌نجه‌ ته‌للخیمی “

sha

نوسینی : حه‌یده‌ر مه‌نتك
لاوێكی به‌سیما جوان ، ناخ جوان، له‌ كوردایه‌تی دلسۆز ،جوان له‌ خه‌بات وبه‌رخودان،پاك بۆده‌وروبه‌ر، شه‌هید ” ره‌نجه‌ ته‌للخێمی ” لاوێكی ته‌مه‌ن (22) ساڵی رۆشنبیرو به‌توانا خوێندكاری كۆلیجی ئاداب به‌شی ئینگلزی،سه‌یركه‌ن گه‌نجێك خوێنكاری زانكۆی مسته‌نسریه‌ی به‌غدا بێت،بێ گومان خۆشیه‌كانی زیاترو زۆرتره‌ له‌ كه‌سێكی پێشمه‌رگه‌ و یاخی له‌شارو نازو نیعمه‌ته‌كانی شار،وه‌لێ هه‌ستێك ،ویژدانێكی زیندوو، كوردبوونێك له‌سه‌ر ئه‌ساسی خۆشه‌ویستی خاك، شه‌هید ره‌نجه‌ هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیان،ده‌ستكه‌وته‌ مادیه‌كان ، شه‌هاده‌و دوارۆژی خوێندنه‌كه‌ی كرده‌ په‌یامێك بۆ سه‌دامیه‌كان ، ووتی ئازادكردنی خاك ونه‌ته‌وه‌كه‌م زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌ شه‌خسیه‌كان ، ئاله‌وكاته‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ به‌ستی شه‌رغه‌ی مه‌نتكایه‌تی له‌ قه‌له‌می ده‌ستیه‌وه‌ بۆ كلانشكۆفه‌ مزه‌لیه‌كه‌ی قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ ساڵی 1981ده‌ستی پێ كرد.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك جوامێرـ دلسۆزـ ئازا ـ كۆلنده‌رـ له‌داستان وشه‌رو چالاكیه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌هیمه‌ت وچاونه‌ترس وبه‌وره‌ بوو،له‌كاتی ته‌نگانه‌وشه‌ره‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌كان به‌رده‌وام رێنمایی و ته‌وجیهاتی په‌خش ده‌كرد بۆ هاوریێانی ،فه‌رمانده‌یه‌ك خاكی وخۆشه‌ویست بوو له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌،پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دیقه‌ت ـ تا ئاستێكی به‌رز رۆشنبیرـ زۆر سیفه‌تی جوان له‌ شه‌هید ره‌نجه‌ كۆببۆوه‌ ـ خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ هه‌ژارو جووتیارو لادێ نشینه‌كان ، به‌هه‌مان شێوه‌ش خه‌لكیش له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان شه‌هید “ره‌نجه‌یان “خۆش ده‌ویست، شه‌هید ره‌نجه‌ پیاوێكی كراوه‌و به‌ مه‌جلیش قسه‌ خۆش بوه‌ ، له‌ كۆرو دانیشتنه‌كان هه‌میشه‌ نوكته‌و به‌سه‌رهاتی تازه‌ی لابوه‌ ، له‌ رووی هونه‌ریه‌وه‌ گه‌نجێكی ده‌نگ خۆش و شاره‌زا بوه‌ له‌ تۆن وسه‌وت ونۆته‌ ده‌یتوانی به‌رهه‌می ناوازه‌ پێشكه‌ش بكات. . ناوبراو خاوه‌نی (2) به‌رهه‌می كاسێتی گۆرانی بوه‌ ، له‌ هاورێ یه‌تی زۆر راست و ره‌وان و شه‌فاف بوه‌ ،هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی بۆ هاوریێانی دوپات ده‌كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كان مه‌به‌ستن ،به‌لكو په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌سه‌ر ئه‌ساسی خۆشه‌ویستی و رێزو پیاوه‌تی و چاكه‌خوازی بێت ،
ژیاننامه‌ی شه‌هید ره‌نجه‌
ـ ناوی ته‌واو( جلیل امین صادق) ناسراو به‌ (ره‌نجه‌) له‌ ساڵی 1959 له‌ گوندی ته‌للخێم ی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی كه‌ندێناوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوێری هه‌ولێرله‌ دایك بووه‌.. له‌ ساڵی 1978 له‌ كۆلیجی ئاداب به‌شی ئینگلزی له‌ زانكۆی مسته‌نسریه‌ی به‌غدا وه‌ده‌گێرێ، له‌ قۆناغی سێ یه‌م سالیداو له‌ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات ،وه‌ك كادرێكی لێهاتووی ئه‌و حزبه‌ درێژه‌ی به‌ خه‌بات ده‌دات ،له‌ سالی 1982 خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی گواسته‌وه‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌به‌ر لێهاتووی خۆی لێپرسراوی ناوچه‌ی (شه‌مامك وكه‌ندێناوه‌و قه‌راجی) پێ سپێردراوه‌ ،له‌ ساڵی (1984)به‌شداری كۆنفرانسی (3) كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانی كردوه‌،بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی چۆته‌ به‌غدا، له‌ساڵی 1984 كراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رتی(2)ی شه‌هید ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ری له‌ تیپی (87)ی ده‌شتی هه‌ولێر،.. له‌ زنجیره‌ چیای گه‌رۆته‌ له‌وشه‌ره‌دا برینداربوه‌، پاشان كاك كۆسره‌ت بریاری دابوو بیكاته‌ جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی 87ی قه‌ره‌چوغ،،، شه‌هید ره‌نجه‌ به‌شداری فه‌رمانده‌یی چه‌ندین داستان و شه‌روچالاكی هه‌مه‌ جۆری كردوه‌ له‌وانه‌ : بێتواته‌ ـ هیران ـ پارێزگاری مه‌لبه‌ندی چوارـ شه‌ری بالیسان ـ گه‌رۆته‌ ـ چه‌مه‌ دووبزـ گردقۆشه‌نه‌ـ ملاعمرـ رێگای كۆیه‌ ـ دێگه‌ڵه‌ ـ رێگای هه‌ولێرـ گوێرـ رێگای هه‌ولێركه‌له‌ك ـ كه‌وره‌به‌ن ـ سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێرـ مخمورـ رێگای هه‌ولێرـ دیبه‌گه‌ ـ رێگای هه‌ولێر ـ كه‌ركوك ، جاده‌ی كوبیان ، بیره‌بات ـ شه‌ری زماره‌ ، ده‌شتی كۆیه‌ ـ نه‌به‌ردیه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر (ئیسكان ، رووناكی ، حی زراعه‌ ،ماجیداوه‌ ، له‌تیفاوه‌ ـ مجیدعه‌یشێ ، معمل قیرو ـ كوران ـ حی عسكری ـ ) له‌ ساڵی 10ـ7ـ 1986 له‌ كاتێك دا رژێم به‌ كۆپته‌روتانك وزریپۆش و هێزێكی گه‌وره‌ی رژێم له‌ جه‌یش وجاش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی (سێ گردكانی ) رۆژئاوای كۆیه‌ له‌ نه‌به‌رده‌یه‌كی بێ وێنه‌دا كاكه‌ ره‌نجه‌و یاسین موعلیم و شاكر سۆربه‌شی شه‌هید ده‌كرێن ، شه‌یانی باسه‌ شه‌هید ره‌نجده‌ر برایه‌كی تری به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئه‌مین سادق) شه‌هید كراوه‌. . شه‌هید ره‌نجده‌ر جگه‌ له‌ وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی قلره‌مان و بوێر بوه‌ له‌ چه‌ندین بۆنه‌و ئاهه‌نگ وه‌ك شاعیرو گۆرانی بێژ به‌شداری كردوه‌ ,له‌ دوای خۆی (2) كاسێتی تۆمار كراوی هه‌یه‌. . هه‌زاران سلاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید ره‌نجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان. .

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

1 Comment

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە