هەڤاڵ ڕزگار علی لەگەڵ قونسوڵی گشتی ئیران کۆبووەوە

هەڤاڵ ڕزگار علی لەگەڵ قونسوڵی گشتی ئیران کۆبووەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ چوار شەممە 09/12/2015 هەڤاڵ ( رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر سەردانی قونسوڵیەی گشتی ئێرانی لە هەولێر كرد.

لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا هەڤاڵ( رزگار عەلی حەمەجان ) و (مورتەزا عیباد ) قونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر بە ئامادە بوونی كارمەندانی دیبلۆماسی لە قونسلیە، باسیان لە دوایین پێشهات و گۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی سیاسی عیراق و كوردستان كرد.
سەرەتا هەڤال (رزگار علی حەمەجان) تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە سیاسی و ئیداریەکانی هەرێم و بەغدا و وولاتانی ناوچەکە، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتی ئێرانی دراوسێ‌ .
دواتر هەڤال (رزگار علی حەمەجان) رایگەیاند کە لایەنەکان بەگشتی باسی لە دەستپێشخەرییەکانی (ی ن ک)، کە بریتیە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسی کوردستان بۆ پێش ۱۲ی ئۆکتبەر و ئیدامەدان بە کاری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوون لەسەرکۆبوونەوەکان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەر، هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا رەوشی گشتی هەرێم و عیراق و جیهان و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکە روودەدەن تاوتوێ کران .
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا لەبارەی شەری داعش و بەرەکانی جەنگ دژ بە تیرۆریستان هەڤال (رزگار علی حەمەجان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی وڵاتی ئێرانی دراوسێی كرد.
هەرلەو دیدارەداهەڤال (رزگار علی حەمەجان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەلبەندی ۳ ی رێکخستنی (ی ن ک) رایگەیاند کە (ی ن ک) مەبەستی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكەیە، بە هاوبەشی و هاوکاری هەموو هێز و لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و برایانە درێژە حوکمرانی و کاروانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بدەن، لەگەل وولاتانی ناوچەکە و جیهانیش بە شێوەیەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش مامەلە بکەین.
لەبەرامبەردا، (مورتەزا عیباد ) قونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر خۆشحالی و سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا کە (ی ن ک) بەوسەردانە و تێروانینە باشانەوە دەروانێتە رووداوەکان، هاوکات خۆشحال بوو بەوەی کە (ی ن ک) هاوکار و هۆکارە بۆ زیندووکردنەوەی هەنگاوەکانی گفتوگۆ سیاسیەکان، هەروەها هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرەنجامێکی باشی هەبێت و لە بەرژەوەندی گشتی کۆمەلانی خەلکدا بێت.
ووتیشی: ئێمە لە نزیكەوە ئاگاداری بارەدۆخەکەین و ئاگادارین لە هەموو ئەو تەحدایانەی لە رووی سیاسی و ئابووریەوە رووبەرووتان بۆتەوە، ئەمانە جێگای بایەخ و گرنگیدانن لای ئێمە، لە كۆتاییدا (مورتەزا عیباد ) قونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر گووتی: هەولەکانمان بەدەوام دەبێت لە هاوکری کردنتان بەتایبەتی لە شەری دژ بە داعش و راهێنانی هێزی پێشمەرگە. هاوکات لە هەولدا دەبین بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی ئارامی لە ناوچەکە.
لە كۆتاییدا هەڤاڵ ( رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولیر، سوپاسی ستافی قونسولیەی ئێرانی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان كرد.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە