بـــەپــەلــە
تاجە گوڵینەی مەكتەبی سیاسیی لەسەر مەزاری شەهیدانی 1 ی شوبات دانرا

تاجە گوڵینەی مەكتەبی سیاسیی لەسەر مەزاری شەهیدانی 1 ی شوبات دانرا

ڕۆژی 1ی شوباتی 2016 , بە ئامادەبوونی هەڤاڵان عەدنان موفتی و سەعدی ئەحمەد پیرەو رزگار عەلی , ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك لە كەسوكارو هاورێ‌ و هەڤاڵانی شەهیدان یادی 8 ساڵەی كارەساتە خوێناویەكەی 1 ی شوبات كرایەوە .
لەو یادەدا تاجە گۆڵینەی مەكنتەبی سیاسیی ی ن ك لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.

12 ساڵ بەر لەئێستا و لەیەكی شوباتی (2004) دا, كارەساتێكی جەرگبڕو خوێناوی بەپیلانێكی نەگریسی تیرۆریستان ڕووبەڕووی گەلەكەمان و شاری هەولێر بۆوەو لەیەك كاتدا دوو كردەوەی تیرۆرستی خۆكوژی لەلایەن تیرۆریستانی سەر بەرێكخراوی قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی (3)ی ڕێكخستنی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.

ئەو رووداوە دڵتەزێنەش لەیەكەمین رۆژی جەژنی قوربان و لەنێو ئاپۆرای خەڵك و جەماوەری هەولێرو دەوروبەری, كە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە ڕوویان لەبارەگاكانی مەڵبەندی یەكێتی و لقی پارتی كردبوو ڕویداو خوێنی دەیان سەركردەو كادرو پێشمەرگەو هاوڵاتی رژا.

بەو كارە دژ بەمرۆڤایەتیە جارێكی تر تیرۆریستان‌و دوژمنانی ئازادی‌و دیموكراتی‌و ئەوانەی كەهەرگیز باوەڕیان بەپێشكەوتن‌و پێكەوە ژیان نییە, بۆ هەموو جیهانیان سەلماند كە لەتاریكستانەوە هاتوون و دەیانویست ژیانی بەشمەینەتترین گەلی سەر ڕووی زەمین بوەستێنن.

34 33

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە