دانیمارک – ساڵیادی شەهیدی فەرماندە لیوا حسێن مەنسور بەرزڕاگیرا .  

دانیمارک – ساڵیادی شەهیدی فەرماندە لیوا حسێن مەنسور بەرزڕاگیرا .  

 

پاشنیوەڕۆی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لەکۆپنهاگن بەئامادەبوونی خانەوادە و هاوڕێ و دۆستانی شەهید و ئەندام و نوێنەری چەند هێزو لایەنیک ، یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی سەرکردە لیوا حسێن مەنسوور کرایەوە .

یادەکە بەسروودی ئەی شەهیدان دەستیپێکرد و ساتێک بێدەنگی ڕاگەیەنراو ئامادەبووان مۆمیان داگیرساند بۆ ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهید و گشت شەهیدانی کوردستان .

بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە (قاسم علی ) خاڵۆزایی شەهید ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا ڕۆڵی شەهیدو بنەماڵەکەیانی لەرێی کوردایەتی و کوردستان خستەڕوو ، ڕێبازی شەهید لیواحسێن و خەباتەکەیی لەپێناوی دیموکراسی وئازادی و عەدالەت و یەکێتی کورد و پارێزگاری لەخاکی کوردستان بەشێکی کەی ووتەکەی بوو .

دواتر چەندین گرتە ڤیدیۆی و سۆزو لاوانەوەی تۆمارکرا و ژیاننامەی شەهید (آبو علی) پێش و پاش شەهیدبوونی لەڕێی سینەماڤیژنەوە پیشاندرا ،

ھەر بەو بۆنەیەوە (خاڵە حەمە)ی شاعیر دوو شیعری پڕلە خەمی نیشتمان و دژی تیرۆریستان پێشکەشکرد .

پەخشانە شیعرێک کە گوزارشتبوو لە خەم و مەخابنی لەدەستدانی ئەوفەرماندە قارەمانە لەلایەن (کامەران جاف) ناسیاو و هاوشاری شەهید پێشکەشکرا  بەناوی کۆمیتەی دانیمارکی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ، (هاوڕێ مەحموود) بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن بەو مەبەستە ووتاری کۆمیتەی پێشکەشکرد کەتیایدا ، وێڕای گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهید لیوا حسێن ، ئازایەتی و قارەمانێتی میرخاسەکەی گەرمیانی وەک سەرکردە و پێشمەرگەکانی کەی یەکێتی کەبەپێوەو لەپێشەوەی بەرەکانی شەڕ بەوپەڕی وورەو لەخۆبوردەییەوە باسکردو شەهیدانی جەنگی دژی داعشیش بە شەهیدی پارێزگاری خاک و نموونەیی و بڕوانامەیی کوردایەتی لەقەڵەمدا . لەبەشێکی کەی ووتارەکەدا بەناوی سەرجەم ڕێکخستن و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیەوە  سڵاوی شۆڕشگێڕانە ئاڕاستەی سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی جەنگی دژبەتیرۆریستان کراو هیوای زووچاک بوونەوە بۆ بریندارەکان کرا .

پاشان برووسکەی لایەنەکان کە بەوبۆنەیەوە نێردرابوون ڕاگەیەنرا ، بەلاوانەوەی سۆزێک بۆ شەهید آبوعلی کۆتایی بە ساڵیادەکە هێنرا

4 3 2 1

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە