کەرکوك: بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکان بەڕێوەچوو

کەرکوك: بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکان بەڕێوەچوو

به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكستنی كه‌ركوك سه‌رله‌ به‌یانی ئیمڕۆ2/2/2016له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌ كوردستانی یه‌كانی ناوشاری كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی لێپرسراوی یه‌كه‌م هه‌ردوو وبه‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شتایشی ڕۆڵی جوامێری و قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه ی كوردستان ‌و هێزه‌ئه‌منیه‌كان به‌ رز نرخێندراله‌ پاراستنی شاری كه‌ركوك وده‌ورووبه‌ری.

په‌یوه‌ندی و دۆستانه‌ی حزبه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك باس كراو جه‌خت له‌سه‌ر ه‌ك ڕیزی وهه‌ماهه‌نگی  به‌رده‌وام كرایه‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری لێپرسراوی یه‌كه‌می حزبه‌كان درا.

هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پشتگیری حزبه‌ كوردستانیه‌كان ڕاگه‌یه‌نرا له‌ پێناوهه‌ڵمه‌ت وجێ به‌حێ كردنی پرۆسه‌ی (بایۆمه‌تری) له‌ بنكه‌كانی ناونوسین له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركوك.

به‌یان نامه‌ی حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ(ئاسۆمامه‌ند) بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خوێنرایه‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە