کەنەدا ، گەنجێکی کورد دەکەوێتە ئاوی دەریا و دەخنکێت    

کەنەدا ، گەنجێکی کورد دەکەوێتە ئاوی دەریا و دەخنکێت    

 

عوسمان عەلی . تورونتۆ

لە کارەساتێکی دڵتەزێندا خوێندکارێکی ماستەری ئەندازیاری کیمیا بە ناوی ئالان حەوێز محەمەد  تەمەن ٢٣ ساڵ رۆژی ٢٩/١/٢٠١٦ لە میانەی گەشتێکدا بە کەشتی ( فێری ) لە نزیك شاری کینگستۆن – ی هەرێمی ئۆنتاریو دەکەوێتە ناو ئاوی دەریای هەزار دورگەو دەخنکێت .

دوای چەند رۆژێك لەلایەن پۆلیسەوە تەرمەکەی دەدۆزێتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێت . تا ئێستا پۆلیس ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکەی ئاشکرا نەکردوو کە هۆکاری کەوتنی ئالان لەسەر ئەو کەشتیە گەورەدا چی بووە کە بە سەدان سەرنشینی هەڵگرتووە  . بەڵام بە پێی وتەی کەسانێکی نزیك لە بنەماڵەکەیان رایانگەیاند کە ئالان بەهۆی سەرقاڵی خوێندنەوە لەم دووایەدا تووشی کێشەی دەروونی بووە.

ئالان حەوێز خوێندکاری ماستەرە لە زانکۆی کوین لە شاری کینگستون بە رەگەز خەلکی ناوچەی رانیەی شاری سلێمانی یە . لەگەڵ دایك باوکی و سێ خۆشكی ماوەی بیست ساڵە لە وڵاتی کەنەدا دەژین و ئێستا لە شاری هاملتۆن نیشتەجێن ، ئالان خوێندکاریکی زۆر زیرەك بووە ئامادەیی و زانکۆ بەشی ئەندازیاری کیمیا زۆر سەرکەوتووانە لەو شارە تەواو کردووە ، پاشان بۆ خوێندنی ماستەر لەو بوارەدا   چووەتە شاری کینگستۆن لە نزیك ئۆتاوا ، ئالان لاوێکی پڕ لە هیواو ئارەزووی زانست بووە ، لە ناو هاوڕێ و دەوروبەریدا کەسێکی دڵ نەرم و خۆشەویست جێی شانازی بنەماڵەکەیان بووە  بەداخەوە مەرگ مەودای هیواو ئاواتی ئالانی جوانەمەرگی نەدا تا لە رۆژی ٢٩/١/٢٠١٦ لەو گەشتەدا گیانی لەدەستداو خەمێکی گەورەی بۆ بنەماڵەو کەسوکار و هاوڕێکانی بەجێ هێشت .

بەناوی کۆمیەتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کەنەدا بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کاك حەوێز و کەسوکاری دەکەین ، داواکارین خوای گەورە ئارامی و دڵنەوایی ببەخشێتە هەموو لایەك و ئەمە دوا کۆستی بنەماڵەکەیان بێت ، ئالانی جوامەرگیش لە بەهەشتی بەرین ڕوحی شاد بێت . انا لله وانا الیه راجعون .

بۆ ئاگاداری هەموو لایەك تەرمی خوالێخۆشبوو ئالان حەوێز رۆژی شەممە ٦/٢/٢٠١٦ لە گۆڕستانێکی هاملتۆن بە خاك دەسپێردرێت . بۆ رۆژی دواتر پرسەکەشی لە رۆژی یەك شەم دادەنرێت .
Visitation
When Saturday, February 6th, 2016, 11:00am – 1:00pm
Location
P.X. Dermody – Upper Gage
Address
796 Upper Gage Ave.
Hamilton, ON
L8V 4K4

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە