پرسەو سەرەخۆشی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا  بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی  ناسراو کاک “شێخ جەنگی”

پرسەو سەرەخۆشی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی  ناسراو کاک “شێخ جەنگی”

 

 

 

گەورەو سەروەرمان جەنابی مام جەلال

هەڤاڵ شێخ پۆلا و برا بەرێزەکانی..

خانەوادەی  تێکۆشەری خوالێخۆش بوو شێخ جەنگی شێخ حسام الدین

 

بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو خۆشەویست “شێخ جەنگی”بەناوی ئەندام و لایەنگرو دۆست و هەوادارانی ڕێکخستنەکانی کۆمیتەی ئەڵمانیاوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خانەوادە بەرێزو تێکۆشەرەکەتان دەکەین ،بێگومان لەدەستدانی ئەم کەسایەتیە بووە مایەی خەم و پەژارە بۆهەموان وهیوادارین خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شادکات..بێگومان شێخ جەنگی کەسایەتیەکی نیشتمانی ناسراو هەمیشە سەربەرزین بەوەی لەرۆژە سەختەکاندا پشتیوانی هەڤال مام جەلال بووەو باوکێکی نمونەیش بووە لەپەروەردەکردنی نەوەیەکی تێکۆشەر کەئەمڕۆ بونەتە مایەی ئومێدی هەموان..کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا دوبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆی بەجەنابتان ڕادەگەیەنێت وبەشداری خەمتان دەکات ئەمیدەواریشین دواین خەم و ناخۆشیتان بێت.

أنا للە و أنا الیە راجعون

 

 

 

لەگەڵ ڕێزی

 

کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیای

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

٥/٢/٢٠١٦

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە