شه رم بتانگرێت!!!؟؟؟

شه رم بتانگرێت!!!؟؟؟

نوسینی: هه ژار نامیق

 

نازانم ئه بێت له خه ڵکه ڕه ش و ڕووته که وه ده ست پێ بکه م یا له سیاسیه ناسیاسیه کانی ئه م هه رێمه!؟ یا له و گۆشه وه ده ست پێ بکه م که ڕۆژنامه و ڕاگه یاندنه کان کێچێک ئه که نه گامێش!؟! دارێکمان به ده سته وه یه هه موو بۆگه نه!؟ به ڵام وه ک ووتراوه له بری نه فره ت کردن له تاریکی مۆمێک دابگرسێنین باشتره!؟ هه مووان ڕه خنه ئه گرن بێ ئه وه ی چاره سه رێک پێشنیارێک بکات!؟

باش له خه ڵکه که وه ده ست پێ ئه که م هه رچه ند ده زانم ئێستا که ئه مه ئه خوێننه وه هه نێکتان نه فره ت و هه نێک جنێو وه ک ڕه گباری گوله ده بارێنن به سه رما! شه رم ناتانگرێت که س داهاتووی خۆی نازانێت هه مووان که وتوینه ته دۆخێکه وه که هیچ تروسکایه ک به دی ناکه ین!؟ ئایا سه فه ر کردن و کۆچ کردن چاره سه ره!؟ ئاخر تاکه ی ئه بێت له بری فرمێسک له چاوه کانمان خوێن ببارێت،ده ریای ئیجه تێربوو له گۆشت وخوێنی گه نج ولاو وپیری ئه م کوردستانه! جێهێشتن چی چاره ئه کات چی!؟ خۆ هه مووان ئه زانین دۆخ ناخۆشه دزی وگزی هه یه گه نده ڵی هه یه، پاره نیه، ڕێژه ی هه ژاری زیادی کردووه، ڕۆژ نیه هاوڵاتی ئه م هه رێمه به ئازاروئێشه وه سه ر نه نێننه وه! به سکی برسی منداڵه چاوه گه شه کانیان لێک نه نێن! به ڵام ئایا غوربه ت وکۆچ چاره سه ره!؟ ئایاخۆکوشتن و خنکان و سوتان چاره سه ره!؟ هیچ شتێک نیه کۆتایی نه یه ت ئه مه ش ته واو ئه بێت!؟

ده زگاکانی ڕاگه یاندن و ڕۆژنامه و تۆڕه کۆمه ڵایه تیه کان شه رم ناتانگرێت هێنده له سه ر کێشه کان فۆکه س ئه که ن واتان کردووه کوردستان بووه به دۆزه خ و هه موان ئه یانه وێت له تینی ئه و ئاگره خۆیان قوتار بکه ن! له بری ئه وه ڕۆشنبیری سیاسی بڵاو بکه نه وه،خه ڵک هۆشیاربکه نه وه! گه شبینی به خه ڵک بده ن، شه رم بتانگرێت هه ر که سێک سه یری وێنه و ڤیدیۆکانتان ئه کات ئه گه ر بیزاریش نه بێت هه ست ئه کات دنیا به سه ر ئه م ماڵ و مناڵی وێران بووه! شه رم بکه ن شه رم!؟

ئه ی سیاسیه کان شه رم ناکه ن شوێن نه ماوه ماڵ وموڵک و ڤێلاتان نه کڕیبێت و داگیرتان نه کردبێت که س خۆی له و تاوانه نه بوێرێت هه مووان به شدارن، له ئه لف،تا، ی… هه مووتان به ڵام هه رکه سه و به پێ قه باره ی خۆی ڕووی ده مم له ئێوه ئه که م پێتان ئه ڵێم چاکی بکه ن تا چه ک نه کراون، پێتان ئه ڵێم به سه چیتر گزی ودزی چیتر چه وساندنه وه ئازاردانی ئه و میلله ته ئاخر ئێوه بێ ئه و خه ڵکه چین!؟ هه وڵی ده وڵه تی کردی مه ده ن هه وڵی تێرکردن و پۆشته کردنی ئه و خه ڵکه بده‌ ن…

شه رم بتانگرێت ئێوه بوونه ته زوحاک و خوێنی ئه و خه ڵکه ئه نۆشن،بیربکه نه وه مێژوو سۆزی بۆ کێ هه بووه تا بۆ ئێمه و ئێوه ی هه بیێت!؟! شه رم بتانگرێت بانک نه ماوه پاره ی ئێوه ی تیا نه شاردرابێته وه! شوێن نه ماوه کوڕوکچی ئێوه بۆ كه یف و سه فا نه ڕۆشتبێت، ئه و خه ڵکه که یف و سه فای ده ره وه ی ناوێت ته نها به هه شته که ی کوردستانیان لێ مه که نه دۆزه خ، کوردستان به هه شته به هه شت.!؟ که مێک بگه ڕێننه وه دوا بزانن ئێوه چیتان هه بوو ئێستا چیتان هه یه!؟! چی بوون ئێستا چین!؟ له کوێ بوون ئێستاله کوێن!؟! که مێک سه یری خواره وه بکه ن ئه وه نده لوت به رز مه بن!؟!

شه رم بتانگرێت شه رم!! وه رن با پێکه وه کوردستان ئاوه دان بکه ینه وه هه مووان به سیاسی و هاوڵاتی و هه موو حیزبه کان با ڕاپه ڕین و شۆڕشێکی جوان دروست بکه ین با گه نده ڵی له ڕیشه ده ربهێنین با ژیانێکی شایسته دروست بکه ین هه مووان پێکه وه له سه ر سفره و خوانه که ی نان بخۆین! له خۆشی و ناخۆشیه کان به شدار بین، با پێکه وه به ره و پێشه وه هه نگاو بنێن ئاوه دانی بکه ینه وه، هه موو سێکته ره کانی کوردستان ببوژێنیننه وه، به سه چیتر شه رم بکه ن ده ست هه ڵبگرن له کۆچ، له نه فره ت کردن له بری وێرانکردن دروستکردن بکه ین! سیاسی و کاربه ده سته کانی کوردستان ئێوه ش شه رم بتانگرێت و ده ست هه ڵبگرن له له خۆبایی بوون و بگه ڕێننه وه ناو خه ڵک ببنه وه ئه و پێشمه رگه خوێن شیرین و ئازایانه ی جاران که خه ڵک جێگاو پێ خه فی خۆی بۆ ڕا ده خستن! باچیتر وه ک دوژمن سه یرتان نه که ین بگه ڕێننه وه شه رم بتانگرێت شه رم….

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە