مەلا بەختیار: شەهیدانمان شانازی نەتەوەیەكن، كە هێشتا بۆ ئازادی‌و دیموكراسی ، خوێن دەبەخشین

مەلا بەختیار: شەهیدانمان شانازی نەتەوەیەكن، كە هێشتا بۆ ئازادی‌و دیموكراسی ، خوێن دەبەخشین

لەساڵیادی شەهید سەردار غەفوردا
بنەماڵەی شەهیدان (سەردارو قادر غەفور) و (سامان‌و سالار عەبدولقادر)ی بەسەر كردەوە

مەلا بەختیار:
شەهیدانمان شانازی نەتەوەیەكن،
كە هێشتا بۆ ئازادی‌و دیموكراسی ، خوێن دەبەخشین

 

 

هەڤاڵ مەلا بەختیار، رۆڵی بنەماڵەو خانەوادەی شەهید سەردار غەفور، لەشۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەبایەخەوە هەڵدەسەنگێنێت‌و رایدەگەیەنێت “خۆڕاگریی‌و بەرگەگرتنی میللەتەكەمان بەرامبەر قەیران‌و كێشەكانی ئێستا، بەشی زۆری بۆ وەفاداری خەڵكی كوردستان بەرامبەر بەسەروەری شەهیدەكانمان، دەگەڕێتەوە”.

ئێوارەی (6/2/2016) هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەهەڵەبجەی تازە‌و لەساڵیادی شەهید (سەردار غەفور)دا، كە لە(8\9/2/2003)دا بەدەستی رەشی تیرۆریستانی ئەنساروئیسلام شەهید كرا، بنەماڵەو خانەوادەی شەهیدان (سەردارو قادر غەفور) و (سامان‌و سالار عەبدولقادر)ی بەسەر كردەوەو قوربانی بەخشین‌و شۆڕشگێڕێتی بنەماڵەكەشیانی بە بەشێك لەمێژووی پرشنگداری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان ناوبردو بەسەركردنەوەو دیداری بنەماڵەكەشیانی، بە بەشێك لەو لێپرسراوێتییە ناوبرد، كە بەرامبەر بەهەڤاڵ‌و هاوسەنگەرە شەهیدەكانی لەسەر شانێتی‌و جەختیشیكردەوە، كە:
“بەسەركردنەوە‌و دیداری بنەماڵەی شەهیدان، بەیەكێك لەلێپرسراوێتییەكانی سەرشانم‌و بە بەشێكیش لەو ئەركە شۆڕشگێڕانەیە دەزانم، كە لەدروستبوونی یەكەمین مەفرەزەكانی پێشمەرگەوە لەشۆڕشی نوێدا، هەتا ئێستا كەوتۆتە سەرشانم‌و وەفاداریشی دەبم”.
هەڤاڵ مەلا بەختیار، بۆ بنەماڵەو خانەوادەی شەهیدان (سەردارو قادر غەفور) و (سامان‌و سالار عەبدولقادر)، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە: “بۆ بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕی وەك ئێوە، كە چوار شەهیدتان لەشۆڕشی نوێدا بەخشیوە، پێویست ناكا وەسف‌و پێناسەی شەهید بكەین، چونكە مناڵ‌و هاوسەری شەهید، براو خانەوادەی شەهید، لەخەم‌و پەژارەو شەهید بەخشیندا، جوانتر لەئێمەو مانان گوزارشت دەكەن‌و ئەوەی تەنها بۆ ئێمەی هەڤاڵان‌و هاوسەنگەرانی شەهیدان دەمێنێتەوە، بەردەوامی بەخشینە بەڕێبازی هاوسەنگەرەكانمان، خەباتە لەپێناو ئومێدی شەهیدەكانمان‌و هێنانەدی ئەو ئامانجانەیە لەپێناویدا شەهید بوون.
هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، “ورەی خۆڕاگریی میللەتەكەشمانی لەبەرامبەر ئەو قەیران‌و كێشانەی لەئارادایە، بەوەفاداریی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان هەم بۆ شەهیدانی مێژووی خەباتی رابردوو زانی، هەم بەقەدرزانیش بۆ ئەو شەهیدانە ناوبرد، كە ئێستا رۆژانە لەسەنگەردا دەیبەخشین”‌و وتی: خۆڕاگری ئەمجارەی میللەتەكەمان كە شایانی قەدرزانینە، بەشێكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئیدی دروشم‌و دروشمبازی، لەحاڵی واقعیدا هیچ لەئازار‌و ناخۆشییەكان ناگۆڕێت‌و لەلایەكی تریشەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بەرگەگرتنی ئەم بارودۆخە ناهەموارە بەباشتر، لەو مەترسیانە دەزانن كە داعش هەیەتی‌و شەنگالیش نمونەیەكی زیندووی ئەو هێزە تاریكپەرستانەیە، كە شەهید سەردار، لەساڵی (2003)دا رووبەڕوویان بۆوەو خوێنی خۆی بەخشی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم ورەی خۆڕاگرییەش، هەر چۆن بەشێكی بۆ شەهیدەكان‌و كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەگەڕێتەوە، دڵنیام رۆژگارێكیش، ئێوەی بنەماڵەی شەهیدان، چەندە شانازی بەشەهیدەكانەوە دەكەن، بە بەرگەگرتنی ئەم رۆژگارە ناخۆشەش، شانازییەكانتان گەورەتر دەبێ‌‌و وتی: ئەم خۆڕاگرییە، پەرۆشی ئێوەی بنەماڵەی شەهیدان‌و خەڵكی كوردستانە بۆ پاراستنی ئەو كیانەی سەرەنجامی خەباتی شەهیدان پێكهاتووە.
وتیشی: شەهید سەردارو شەهیدەكانی تری بنەماڵەكەتان، هەرچۆن شانازی ئێوەی بنەماڵەكەتان‌و یەكێتیی ‌و ئێمەی هەڤاڵان‌و هاوسەنگەرانیانن، بەهەمانشێوە، شانازی نەتەوەیەكن، كە هێشتا بۆ ئازادی‌و دیموكراسی، خوێن دەبەخشین.
لەلایەن خۆشیانەوە، بنەماڵەی شەهیدان (سەردارو قادر غەفور) و (سامان‌و سالار عەبدولقادر)، سەردانەكەی هەڤاڵ مەلا بەختیاریان، بەمایەی وەفاداری بۆ شەهیدان‌و رێزگرتن لەو ئازارو قوربانیبەخشینە زانی، كە بنەماڵەی شەهیدان لەپێناو خاك‌و نەتەوەدا بەخشیویانە‌و بەردەوامی رێبازو گەشەپێدانی بیروباوەڕی شەهیدەكانیشیان بەئەركی خۆیان زانی.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە