وه‌فدێکی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕیکخستنی هه‌ولێر بەمەبەستی پیرۆزبایی ٢٢ ساڵەی دامەزراندنی  یەکگرتوو سەردانی مەکتەبی سیاسیان کرد

وه‌فدێکی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕیکخستنی هه‌ولێر بەمەبەستی پیرۆزبایی ٢٢ ساڵەی دامەزراندنی  یەکگرتوو سەردانی مەکتەبی سیاسیان کرد

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕیکخستنی هه‌ولێر که‌ پێک هاتبوون له‌هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕیزان (ڕزگار عه‌لی حه‌مه‌جان) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕیکخستنی هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری جێگر و ئه‌ندامانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌ڵبه‌ند، بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی یادی ٢٢ ساڵه‌ی ئیعلانکردنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوویان له‌ شاری هه‌ولێر کرد و له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان (محمد فه‌ره‌ج) ئه‌مینداری گشتی  و (فه‌هاد مه‌لا ساڵح ) زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی کران،

له‌ سه‌ره‌تادا هه‌ڤاڵ ( ڕزگار عه‌لی حه‌مه‌جان) به‌ناوی خۆی و مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕیکخستنی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و  دۆست لایه‌نگرانی یه‌کگرتوو ی ئیسلامی کوردستان کرد و هیواشی خواست یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌هاوکاری سه‌رجه‌م هیزه‌کانی تری گۆڕه‌پانی سیاسی له‌ هه‌ریمی کوردستان جێی ده‌ستیان دیار بیت له‌ ئاراسته‌ کردنی کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و دواڕۆژێکی باشتر و ڕووناکتر،

له‌به‌رامبه‌‌ردا مامۆستا (محمد فه‌ره‌ج) ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسآمکوردستان سوپاسی سه‌ردان و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانی کرد،

له‌ته‌وه‌رێکی تری دانیشتنه‌که‌یتندا  باسیان له‌ ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاکرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که‌ بۆ چاکسازی و چاره‌سه‌ر کردنی دۆخه‌کان به‌ گشتی له‌ هه‌رێمی کوردستا بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور و که‌یسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و کێشه‌ی مووچه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومه‌ت به‌ دۆخی ئاسایی پێش (١٢) ئۆکتۆبه‌ر،

هه‌ردوو لا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان کرده‌وه‌ و باسیان له‌ زه‌روره‌تی په‌یوه‌ندی نیوان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کرده‌وه‌ و گوتیان له‌ هه‌موکات زیاتر ته‌بایی و یه‌کده‌نگی لایه‌نه‌کان پیویسته‌ به‌ پاراستنناوماڵی کورد وه‌ک چه‌کێک به‌کاره‌ بهێنین له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌ترسیه‌کانی ڕوو به‌ ڕووی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌بنه‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە