وەفدێکی مەڵبەندی دووی کەرکوك سەردانی مەڵبەندی ٤ی کۆمەڵیان کرد

وەفدێکی مەڵبەندی دووی کەرکوك سەردانی مەڵبەندی ٤ی کۆمەڵیان کرد

هه‌ڤاڵ(ئاسۆمامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌ڵبه‌ندپێش نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ 7/2/2016  سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چواری كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد.له‌ لایه‌ن مامۆستا (ڕێبازحه‌سه‌ن)لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو كادیرانی مه‌ڵبه‌ندپێش وازیه‌كی له‌ به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو شاندی یاوه‌ری كرا.

له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانی هه‌ردوولا باس كراو جه‌خت له‌سه‌رته‌بایی و هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌وبه‌زه‌رور زانرا حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك جگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ده‌وریه‌كان سه‌ردانی باره‌گاكانی یه‌كتر بكه‌ن له‌ پێناو یه‌ك ڕیزی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشی به‌رده‌وام له‌ نێوانیان.هه‌رله‌و دیداره‌دا  ستایشی ڕۆڵی جوامێری و قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رز ڕاگیرا له‌ پاراستنی  كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری وكه‌ به‌ماندووبوون و شه‌ونخووونی ئه‌وان خه‌ڵكی به‌ ئاسووده‌یی له‌ ماڵه‌كانیان ده‌ژین.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە