بـــەپــەلــە
لڤین: هێزێکی زۆری موموخابەرات و کۆماندۆی تورکیا لە لە هەریر جیگیر کرا

لڤین: هێزێکی زۆری موموخابەرات و کۆماندۆی تورکیا لە لە هەریر جیگیر کرا

دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بارزانی. هێزێکی سەربازیی و هەواڵگریی تورکیا گەیشتوونەتە ناوچەی هەریر.
بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە،کە ٤ بارهەڵگری پڕ لە جەندرمەی تورکی بەرەو فڕۆکەخانەی سەربازیی ناوچەی هەریر ڕێکەوتون و بڕیارە لەو فڕۆکەخانەیە جێگیربکرێن.
هەربەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزانە بریتین لە هێزی کۆماندۆ و هەواڵگریی سەربازیی.
هاتنی ئەو هێزە دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێکه‌وت و بڕیاره‌ بگاته‌ ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا.

دوای هاتنی سووپای تورکیا، بۆ ناو کوردستان و عێراق و سنووری پارێزگای موسڵ، کاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێنا. لەم کاتەیشدا ئەمڕۆ بارزانی چاوی بە بەرپرسانی باڵای تورکیا دەکەوێت.

هاوکات فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند “ئه‌مڕۆ بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تورکیا کۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆی هاتنی سوپای تورکیا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و ئه‌و وڵاته‌و پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌کرێت.”

هەروەها سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، بێ ئاگایی خۆی پیشاندا له‌وه‌ی بارزانی چاوی به‌ حزب و سیاسییه‌ کورده‌کان بکه‌وێت.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە