بەوێنە: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هەولێر

بەوێنە: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هەولێر

بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوو کارەباوە، خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکی شاری ھەولێر، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان ئەنجامداو ڕێگەی سەرەکی نێوان (ھەولێر – کەرکوک)یان داخست.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی شوبات، لەبەرامبەر نەبوونی ئاوو کارەباو خزمەتگوازییەکان، خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی شەھید شەوکەت شێخ یەزدین، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامداو رێگەی سەرەکیی (ھەولێر – کەرکوک)یان بەڕووی ھاتوچۆی ئۆتۆمبیل داخست.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: بەبیانووی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی، بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەکە ڕێگەیان نەدا خوێندکاران بچنەوە ناو بەشە ناوخۆییەکە، بەوھۆیەشەوە جارێکی تر خوێندکاران دەستیان بەئەنجامدانی خۆپیشاندان کردەوە

س:snn

4 3 2 1

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە