عادل موراد داوا لە وڵاتی كەنەدا کردوە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكانی هێزی پێشمەرگە

عادل موراد داوا لە وڵاتی كەنەدا کردوە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكانی هێزی پێشمەرگە

رۆژی سێ شەممە 9ی شوباتی 2016 سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لە (رۆبەرت بیسیت) بەرێوەبەری كارەكانی باڵوێزخانەی كەنەدا لە عێراق و وەفدێكی هاورێی كرد و دواین گۆرانكاری و پێشهاتە سیاسیەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
لەسەرەتای دیدارەكەدا كە هەریەكە لە سۆران جەمال تاهیر و نوخشە ناسیح ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی ئامادەیبون ، هەڤاڵ عادل موراد پاش بەخێر هاتنی گەرمی وەفدی میوان ، سوپاسی حكومەتی كەنەدای كرد بۆ ئەو پشتیوانی و هاوكارییانەی كە پێشكەشی حكومەتی عێراق و كوردستان و هێزی پێشمەرگەی لە شەری دژی داعش كردوە.
لەبارەی دواین گۆرانكاری وپێشهاتە سیاسیەكانی كوردستانیشەوە ، وتی: ئەو قەیرانانەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستاندایە دەرئەنجامی نەبونی سازانە لە نێوان لایەنە سیاسیەكان لەسەر مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور ، داواشیكرد پلە بكرێت لە چارەسەكردنی كێشەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و كۆتای بهێنرێت بەو گرژییە سیاسیەی لە هەرێمدا هەیە ، جەختیشی لەسەر بەگەرخستنەوەی شەرعیەتی پەرلەمان و چارەسەركردنی دەرئەنجامە نەرێنیەكانی قەیرانی ئابوری و درایی و دۆزینەوەی رێگا چارە بۆ لابردنی ئەو بارە قورسەی كەلەسەر شانی هاوڵاتیانە و فەرهەمكردنی ئازادییەكان و شەفافیەت لە مەلەفی نەوت و دابەشكردنی داهاتەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە .
لە میانەی قسەكانیدا عادل موراد داوای لە حكومەتی كەنەدا كرد كە هاوكاری و هەماهەنگیەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێم فراوانتر بكات لەپاڵ پشتیوانیەكانی هێزی پێشمەرگە لە دابینكردنی چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازی بۆ شەڕی دژی داعش كە كوردستان لە بری هەموو جیهان دەیكات، هەروەها هاوكاری لەسەرجەم سێكتەرەكانی ژیان لە بواری پەروەردە و ئاوادەكردنەوە و تەندروستی بەتایبەتی نەخۆشخانەی هیوا كە تایبەتە بە چارەسكردنی نەخۆشی شێرپەنجە كە چارەسەری هاوڵاتیانی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بێبەرامبەر دەكات ، لەبواری ئاوەداكردنەوەشدا گرنگی بە شارەكانی هەرێم و بەتایبەت هەڵەبجە و شەنگال بدرێت .
هەر لەمیانەی قسەكانیدا عادل موراد داوای لە حكومەتی كەنەدا كرد تێروانینی تایبەتی خۆی هەبێت لەبارەی گەلی كورد لە باكور و رۆژئاوا و دەرگای گفتوگۆكردن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكان هەدەپە و پەیەدە بكاتەوە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی گەلی كورد لەو پارچانە كە شەر لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و مافە رەواكانی گەلی كورد دا دەكەن.
لای خۆیانەوە هەریەكە لە د.سۆران جەمال تاهیر و نوخشە ناسیح ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی دید و بۆچونی خۆیان سەبارەت بە بارۆخی كوردستان و عێراق خستەروو، پێیان وابوو ریفراندۆم مافێكی رەوای گەلی كوردە و بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای هەرێم و نەبونی پشتیوانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەباشیان زانی كەلەم كاتەدا هەرێمی كوردستان گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا چڕتر بكاتەوە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كە دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی بەشێك لە قیرانەكانی هەرێمی كوردستان .
لای خۆشیەوە (رۆبەرت بیسیت) بەرێوەبەری كارەكانی باڵوێزخانەی كەنەدا لە عێراق سوپاسی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندیكرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و جەختیشی كردەوە كە حكومەتی وڵاتەكەی بە وردی چاودێری بارودۆخی هەرێمی و كوردستان و عێراق دەكات و هەوڵیش دەدات بۆ رەخساندنی ئارامی و ئاسایش سازان و لێك تێگەیشتن لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق لەوروەشەوە پشتیوانی حكومەتی هەرێم و ناوەند دەكات بۆ زیاتر لەیەك نزیكردنەوەی هەردولا بۆ كۆتایهێنان بە كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد: سەرەرای ئەوەی حكومەتی وڵاتەكەی لە هاوپەیمانی دژی داعش دەكشێنێتەوە بەڵام بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق لە دژی داعش و سەرجەم بوارەكاندا .
رۆبەرت بیسیت بەگرنگیشەوە باسی رۆڵی پێشمەرگەی كرد لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئامادەی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ بەشداریكردنی كارا لە ئاوەداكردنەوە و پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەموو شاروشارۆچكەكان بەتاییەتی هەڵەبجە و شەنگال.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە