یەکێتی بڕیاری دا، کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی بەردەوامە

یەکێتی بڕیاری دا، کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی بەردەوامە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەكەی خۆیدا كە تائێستاش بەردەوامە بڕیاریدا یاداشتێك پێشكەشی حكومەتی هەرێم بكات و داوا لەحكومەت دەكات موچەی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ كەمنەكرێتەوەو سیستمی نوێی پاشەكەوتكردنی موچە نەیانگرێتەوەو دەستكاری موچەكانیان نەكرێت.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری ئەوەشی پەسەندكرد كە یاداشتێكی تر پێشكەشی حكومەت بكات بۆ چەسپاندنی سیستمی لامەركەزی  پارێزگاكان، بۆ ئەوەی پارێزگاكان بتوانن بەشێك لەداهاتی ناوخۆ بدرێت بەخۆیان تا بتوانن تەنگ و چەڵەمەكانیان چارەسەر بكەن.

هەر لەكۆبونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا لەحكومەت دەكات كە ئەو فەرمانبەرانەی موچەیان كەمە سیستمی پاشەكەوتكردنی موچە نەیانگرێتەوەو هیچیان لێ نەبڕێت.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە