عەبادی:لەدابین نەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرم سوڕماوە

عەبادی:لەدابین نەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرم سوڕماوە

حەیدەر عەبادی سەرسوڕمانی خۆی لەدابەشنەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە دەردەبڕێت و داوای شەفافیەتی زیاتر لەهەرێم دەكات.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنگێلا مێركل راێوژكاری ئەڵمانیا كە لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، رایگەیاند: سەرمسوڕماوە لەدابەشنەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان رۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات، داوای شەفافیەتی زیاتریشی لەهەرێم كرد، وتیشی: با هەرێم موچەی فەرمانبەرەكانی دابین بكات، چونكە عیراقیش لەقەیراندایە.

لەبارەی جیابوونەوەی هەرێمیشەوە، وتی: هەرێمی كوردستان بەشێكە لەعیراق و هیوادارین هەرێم لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوەو بۆ ئەو بابەتەش هەوڵ دەدەین، چونكە دابەشبون لەبەرژەوەندی هیچ لایەك نیە، رونیشكردەوە هەرێمی كوردستان بەبێ عیراق گەشە ناكات.

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی ریفراندۆمەوە، رایگەیاند: سەركردەكانی كورد نایانەوێت لەعیراق جیاببنەوەو ئێمەش پێویستمان بەیەكەو تەواوكەری یەكترین، خوازیاری پەیوەندیەكی باشترین لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵام بڕیاری سەركردەیەك سەبارەت ریفراندۆم بەبێ رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی خەڵك جگە لەشكست هیچی تر نابێ.

pukmedia

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە