لەدژی تورکیا کوردستانیان لەناو فرۆکەخانەی نۆربێرگ سیاسەتی خوێناوی ئەردۆگانیان ڕسواکرد

لەدژی تورکیا کوردستانیان لەناو فرۆکەخانەی نۆربێرگ سیاسەتی خوێناوی ئەردۆگانیان ڕسواکرد

 

خۆپیشاندانەکان لەدژی رژێمی تورکیاو سیاسەتی خوێناوی بەرامبەر بەکورد بەردەوامەو لەدرێژەی ئەو خۆپیشاندانانەدا بۆڕۆژی چوارەم کەلەشاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا بەرێوەچوو ،ئێوارەی چوارشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ کوردستانیان لەناو فرۆکەخانەی نێودوڵەتی نۆرنبێرگ بەدروشمی شۆڕشگێرانەو بەرخوادانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستانەوە گردبونەوەیەکیان بەرێوەبرد..لەگربونەوەکەدا بەزمانەکانی ئەڵمانی وتورکی وکوردی پەیامی کوردستانیانیان ڕاگەیاندو سیاسەتی خوێناوی وکوشتاری خەڵکی سڤیلی جزیرەو شەرناخ و ڕێگەگرتن لەهەزاران ئاوارەی سەر سنوری رۆژئاوا ڕسواو مەحکوم کرا.. داواش کرا کەئەڵمانیا ڕۆڵی خۆی بگێڕێ و سەبارەت بەپێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئابڵوقەدانی خەڵکی بێ گوناهی کوردستان بێنەدەنگ نەبن بەتایبەتی بەرامبەر بەڕژێمەکەی ئەردۆگان وئاکپارتی کەشەری جینۆسایدی گەلی کوردیان ڕاگەیاندووە..هەماکات هاوکارو پشتیوانی چەتەکانی داعشن و لەم لاشەوە بەسینارێۆی جیاجیا خۆیان لەبەرگی مەڕدا پیشان ئەدەن کەلەڕاستیدا گورگێکی دەم خوێناوین وتورکیایان بەئاراستەی شەرێکی ماڵوێرانکەرو کاولکاری بردووەو گەلەکەمان ڕاپێچی شەرێکی نەخوازراو دەکەن.. لەپەیامەکەدا هاتبوو کورد ئاشتی وئازادی دەوێ وخاکی کەسی داگیرنەکردووەو زوڵمی لەکەس  نەکردووە هەمانکات پەیامەکەیان هەڕەشەیەک بوو بۆئاک پارتی وئەردۆگان و ئاماژەیان بەوەدا کەلەبری هەر قەترە خوێنێک بەدەیان جار تۆڵەیان لێدەکرێتەوەو چیتر کورد ناتوانی لەئاستی چەوساندنەوەو کوشتن وبڕیندا بێدەنگ بێت..لەڕاوەستانەکەدا لەناو فرۆکەخانەی نۆرنبیرگ کەلەلایەن پۆلیسەوە ئەمنیەتی پارێزراوبوو چەندین سرودو گۆرانی سیاسی بەسەر شەرڤانان وپەیەگەو پەیەژە بەدەنگی بەشداربوان و ڕیکۆرد دەوترایەوە..دەشتوانن لەم کرتە ڤیدۆییەدا بەشێک لەگردبونەوەکە ببینن کلیکی بکەن:

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە