کۆمیتە و کەرتەکانی ڕێکخستنی سنووری ووڵاتی سوید درێژە بەکارو چالاکیەکانیان دەدەن!

کۆمیتە و کەرتەکانی ڕێکخستنی سنووری ووڵاتی سوید درێژە بەکارو چالاکیەکانیان دەدەن!

شاری ئێسکلیستونا : دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی سوید سەردانی لێپرسراوی کۆمیتەکەیان کرد، هاوکات یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدا!

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتە کەپێكهاتەی بەشەکانی ڕێکخستنن، چاودێر ، دارایی ، ئامار و ڕاگەیاندنی کۆمیتەن سەردانی ماڵی لێپرسراوی کۆمیتە هەڤاڵ ساڵح قەیتوولیان کرد بە هۆی تێكچوونی باری تەندرووستی و  ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە، هاوکات مەبەست لە بێبەش نەکردنی هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتە لە یەکەم کۆبوونەوەی دەستە بۆ ساڵی نوێ و بە ئاگاداری بەڕێزیان لە نزیکەوە بۆ بریارەکانی دەستەی کۆمیتە لەسەر نەخشە ڕێگای پیلانەکان بۆ بۆنەو و یادەکان کە کۆمیتەی سوید هەمیشە ئەنجامی داوە. هەروەها چەند بابەتێکی کۆمیتە و ڕێکخستنەکان تاوتوێ کرا. هاوکات ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی کۆمیتە لە ناو ساڵی ٢٠١٦ بۆ پیاچوونەوە لە کارو چالاکیەکانی کۆمیتە لەساڵی ڕابردوو واتا ٢٠١٥،هەروەها گوفتووگۆکردن لەسەر داڕشتی کاروچالاکی ئایندە ناو ساڵی ٢٠١٦ .

شاری ئێسکلیستونا : شاندێکی کۆمیتەی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی کۆمیتەی سویدی یەکێتی نیشتمانی دەکات بەمەبەستی هەواڵ پرسین و بە سەرکردنەوە. بەڕێز ئەنوەر کاکەیی لێپرسراوی کۆمیتەی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ووڵاتی سوید بە یاوەری شاندێک کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان محمد ئەحمدی بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی لە ووڵاتی سوید و هەڤاڵ هێڕش و هەڤاڵ فەیزوللە ئەندامانی کۆمیتەی ئێسکیلستونای حیزبی دیموکرات سەردانی لێپرسراوی کۆمیتەیان کرد لە ماڵەکەی خۆی بە مەبەست لە نزیکەوە هەواڵ پرسین. وێرای بە خێر هاتنی گەرم و دەربڕینی خۆشحاڵی بەو میوانداری و سەردانە لە شەوێکی هاوڕێیانە و دۆستانەدا چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد.

شاری ئۆرەبرۆی : لەمیانەی کارو چالاکیەکانی کەرتی ڕێکخستنی شاری ئۆرەبرۆ!

شاندێك لە هەڤاڵانی کەرتی ڕێکخستنی شاری ئۆرەبرۆ بە سەرپەرشتی لێپرسراوی کەرت هاوکار حەوێز و کارگێڕانی کەرت بە مەستی سەردان و هەواڵپرسین پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ (جەبار سلێمان هیرانی) ێشمەرگەی تیپی ٩١ ی سەفین لە ساڵی ١٩٨٢ و لەگەڵ ژنی شاخ خاتوو (سوهەیلە)خانیان بە سەرکردەوەو هەروەها شاندەکەی کەرت دواتر سەردانی ماڵی بەڕێزان ( کاک عو سمان و کاک نەورۆز کەریم )یان کرد.هەروەها سەردانی کوڕی شەهیدی نەمر حسێن حەمەیان کرد بۆ پێبەخشینی مەدالیای مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی ئەمەش بووە مایەی شانازی بۆ هەڤاڵ فاروق حسین حەمە و ئەم هەنگاوەی کەرتی ئۆرەبرۆی بەرزنرخاند.

لە بەردەوامی بەسەرکردنەوەی هاڤاڵانی تێکۆشەری یەکێتی ئەنجومەنی کەرت  سەردانی ماڵێ پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی ڕۆژە سەختەکانی خەبات هەڤاڵ سەلام هیرانیان کرد و لە نزیکەوە لە هەواڵیان پرسی و ستایشی دەوری جوامێرانەو خەبات و تێکۆشانیان کردو هەروەها ئەو سەردانە لە لایەن شاندەکەی کەرتەوە بوو بە مایەی خۆشحاڵی هەڤاڵی ناوبراو.

لەمیانەی سەردان و لێپرسینەوە هەڤاڵانی دەستەی بەڕێوەبەری کەرت هەستان بەسەردانی ماڵی هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتە ساڵح قەیتوولی لەشاری ئێسکلیستونا بۆ لێپرسینەوە لەباری تەندرووستی لەنزیکەوە و هیوای بەزووترین کات باش بوونیان بۆ خواست، بەرێزیانیش ئەم سەردانەی هەڤاڵانی کەرتی  ئۆرەبرۆی بەرزنرخاندو سوپاسی هەست و  وەفاداری ئەو هەڤاڵانەو باقی ئەندامانی کەرتی ئۆرەبرۆی کرد. شایانی باسە ئەم هەنگاوانەی کەرت بوو بە مایەی خۆشحاڵی هەڤاڵان و دەست خۆشییان کرد لە کەرتی ڕێکخستنی ئۆرەبرۆی بۆ بەردوامییان لە کار و چالاکیەکان و بە سەرکردنەوەی ماڵی هەڤاڵەکانیان.

ئەوەی شایانی ئاماژەپێکردنە هەڤاڵانی ڕێکخستنەکانی شاری ئۆربرۆ تەنها کارو چالاکیەکانیان لەمەڕ سەردانی ماڵی شەهیدان و هەڤاڵانی تێکۆشەری دێرین چڕ نەکردۆتەوە ،بەڵکو لەخزمەت پیادەکردن و دەربڕینی هەڵووێست و سیاسەت و ستراتیجیەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لەسەر داکۆکی کردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە هەرچوارپارچەی کوردستان ، هەر بەو بۆنەوەش شاندێك لە هەڤاڵانی کەرت بەشداریان کرد لە ڕێپێوانێك لەو دەڤەرەدا دژ بەڕەفتارو کردەوە دوژمنکاریەکانی تورکیا بۆ سەر خوشک و براکانمان لە باکوری کوردستان.

شاری یۆتۆبۆری: کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری بەشداری لە چلەی مامۆستا کەمال هەورامی دەکات.

شندێك لە کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری بەسەرپەرشتی لێپرسراوی کەرت هەڤاڵ محمد فەرەج ،بۆ بەرزڕاگرتن و ڕێزگرتن لە ڕووحی خوالێخۆشبوو بەشداری چلەی ماتەمینی مامۆستا کەمال هەورامیان کرد.

شاری ئۆپساڵا: کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری ئۆپساڵا مەدالیای ڕێز لێنانی بەخشی بە بەشێک لە کەس و کاری شەهیدانی کەرتی ئۆپسالا.

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کەرتی ڕێکخستنی ئۆپسالا بە پێی نەخشە ڕێگای کۆمیتە بە ئامادەیی یوسف زۆزانی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن و ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی کۆمیتەی سوید و پەیمان حەمە تاتە لێپرسراوی بەشی ڕێکخستنی و بە ئامادەیی بەشێک لە ئەندامانی کۆبوونەوە.

دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێز لێنانی بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەرنامەکانی کۆبوونەوە لە لایەن هەڤاڵ ڕەزا سەید حەسەن لێپرسراوی کەرتی ئۆپسالا خوێندرایەوەو یەکێک لە بابەتەکان، بۆ ڕێز گرتن لە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان مەدالیای ڕێز لێنان لە لایەن کۆمیتەوە بەخشێنرایە بەشێک لە کەس و کاری سەربڵندی شەهیدانی یەکێتی کە دانیشتوی شاری ئۆپسالەن و لە چوارچێوەی ئەو مەراسیمەدا هەڤاڵانی کۆمیتە و کەرت پەیمانیان دا درێژە پێدەری ڕێگا و ڕێبازی کوردانەی شەهیدە قارەمانەکان ببن و کەس و کاری شەهیدانیان بە چەتر و سێبەر و جێگای شانازی یەکێتی و یەکێتیەکان پێناسە کرد و لە دوای ئەوە هەموو بابەتەکان وتووێژیان لە بارەوە کراو لە لایەن ئەندامانی ئامادەبوەوە بە بیر و تێڕوانینی ئازادانەی خۆیان پێشنیاز و بۆچوونەکانیان خستەڕوو کۆبوونەوە بە دوو بارە سڵاو ڕێز بۆ ڕوحی سەرجەم شەهیدانی کورد وکوردستان کۆتایی هات.

14 (Copy) 13 (Copy) 12 (Copy) 11 (Copy) 10 (Copy) 9 (Copy) 8 (Copy) 7 (Copy) 6 (Copy) 5 (Copy) 4 (Copy) 3 (Copy) 2 (Copy) 1 (Copy)

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە