هۆڵەندا/کەرتی ئەمستەردام کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا .

هۆڵەندا/کەرتی ئەمستەردام کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا .


   لەدرێژەی کارو چالاکی وکۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای (ی ن ك )لەگەڵ ئەندامان وهەڤاڵانی کەرتەتێکۆشەرەکان ئەمڕۆیەك شەممە ڕێکەوتی(١٤-٢-٢٠١٦)لەپایتەختی هۆڵەندا  
کۆبونەوەی فراوانی کەرتی ڕێکخستنی ئەمستەردام بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (سەید علی )بەرپرسی کۆمیتەوبەیاوەری کارگێڕی بەشی ڕێکخستن هەڤاڵ (بەرێزفارس)                    . بەڕیوەچوو

پاش وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆ ڕوحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کۆردستان ، سەرەتاهەڤاڵ(جوان عومەر)بەرپرسی کەرتی ئەمستەردام بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردوسوپاسی ئەوکاتەی کرد کەئەمڕۆ هەڤاڵان بەخشیویانە بەکۆبوونەوەکە،دواتر کۆبونەوە،باسی لەڕەوشی ئێستای عێراق و ناوجەکەبەگشتی وکوردستان بەتایبەتی کردوتیشکی خستەسەرئەوقەیرانە  دارایی وئابوریەی بەرۆکی  

گەلەکەمانی گرتووە، پاشان کۆبونەوە،بەکورت وپوخت باسی ناو ماڵی (یەکێتی )خستەبەرباس وگفتۆگۆکردن لەگەڵ هەڤاڵاندا،پاشان کۆبونەوەلەتەوەرەیەکی تردا تیشکی خستەسەر بایەخی ڕێکخستنەدێرینەکان وگرنگی خۆسازدان وخۆڕێکخستنەوەیان لە دەرەوەی ولات هەربۆ ئەم مەبەستەش فۆرمی ئەندامی دابەشکرا بەسەرڕێکخسنەدێرینەکانی سنوری کەرتی ئەمستەردام. دواتر کۆبونەوە هامئاهەنگی نێوان هەڤالانی کەرتی بەگرنگ خستەڕوو.پاشان کۆبونەوەبەرچاوڕونیدا لەسەر ماف  ئەرکی ئەندامانی ڕێکخستن ،دوای خستنەڕووی باری سەرنج وپێشنیارەکان….کەگوڕوتینێکی باشی بەکۆبونەوەکە بەخشی وپاش وەڵامدانەوەی تەواوی پرسیارەکان، کۆبونەوەکۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا بەسەرکەوتویی

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە