کۆبونەوەی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو بەسەرکردنەوەی شتوتگارت

 کۆبونەوەی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو بەسەرکردنەوەی شتوتگارت

 

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی رێکخستن وهەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکان ونەخشەوپلانی داهاتووی کارەکان..کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠١٦ لەبیرۆی کۆمیتە لەنزیک فرانکفۆرت کۆبونەوەیەکی سەرکەوتوانەی ئەنجامدا..دوای رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتمانی کوردستان هەڤاڵ دلێرسەیدا بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیا تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان وسەرهەڵدان وکاریگەریەکانی قەیرانی سیاسی هەرێم ودورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان وپەکخستنی کارەکانی وکەنارگیرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان وکێشەی دارایی ونەبوونی موچە..سەبارەت بەم ناونیشانانە هەلوێستی جوامێرانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پرۆژەو هەنگاوەکانی ڕونکردەوەو وتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێزی ناوبژیوان نیە بەڵکو فاکتەری گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانەو خۆشی بەخاوەنی دەزانێت وبەدرێژایی مێژووی خەباتیشی هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی تێکۆشان بووەو خوێنی شەهیدەکانی،سەنگەرەکانی خۆڕاگری وقارەمانێتی پێشمەرگەو فەرماندەکانی،دژەتیرۆرو سەروەریەکانی ئەو ڕاستیە دەسەلمینێ کەیەکێتی خاوەنی ئیرادەی خۆڕاگری وچاکسازیەو وەک حزبێکی شۆرشگێڕ لەڕیزی پێشەوەی هەنگاونانە بەرەو چارەسەرەی کێشەکان،یەکێتی نیشتمانی وەک حزبێک کەخۆی لەبەرەی گەلدا دەبینێ وبەدروستبوون وهەستانەوەو شۆرشێ نوێ کەسایەتی شکستخواردووی ئینسانی کوردی هەلسانەوە بەئیرادەیەکی پۆلاینەوە بەپرۆژەو هەنگاوی بەرپرسانەوە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان هەنگاو دەنێ وتێدەکۆشێ..یەکێتی بەو ئیرادەیەوە بەهەماهەنگی هەموو لایەنەکان تێدەکۆشێ بۆچارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و بێ موچەیی..لەهەوڵی بەردەوامدا دەبێ  بۆچارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم وتیشی یەکێتی لەم بارەیەوە خاوەنی پرۆژەو خاوەنی دەنگ وهەوڵوێستی خۆیەتی ونەپاشکۆیەتی قبول دەکات و نەقبوڵیشیەتی هیچ حزبێک ببێتە پاشکۆی..بەرپرسی کۆمیتە پێی وابوو لەم  هەلومەرجە سەختەدا کۆمەڵانی خەڵک چاویان لەهێزو توانای یەکێتیە چونکە یەکێتی و جەماوەر دوانەی یەکن و خەمی خەڵکیش خەمی یەکێتیە هەربۆیە هەموو تواناو هەوڵەکان لەلایەن یەکێتیەوە دەخرێتە گەڕ بۆتێپەڕاندنی ئەم قەیرانەو چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی هەرێم..بەشی دووەمی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆکاروچالاکیەکان وهەڵسەنگاندنی کارەکانی ٢٠١٥ و داڕشتنی کارو بەرنامەی ٢٠١٦و لەبەر ڕۆشنایی  ڕاسپاردەکانی مەکتەبی رێکخستن وناوەندی دەرەوە گفتوگۆی گەرم وبەسود ئەنجامدرا.. لەکۆبونەوەکەدا پەیوەندیەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرجەم پارت و رێکخراوە کوردستانیەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان وحزبە عێراقیەکانی لەئەڵمانیا بەسەر کەوتوو وەسفکرا..لەکۆبونەوەکەدا ڕەوشی رێکخستنەکان بەگشتی وهەنگاوەکانی داهاتوو ڕاشکاوانە گفتوگۆی لەسەرکرا..لەکۆبەنوەوەکەداهەڤاڵ سدیق ڕەسول کرژەیی کارگێڕو بەرپرسی بەشی چاودێری وبەدواداچوون پێی وابوو تەبایی ویەکڕیزی نێورێکخستنەکان و هەماهەنگی نێوان کەرتەکان وکۆمیتە بۆسەرخستنی کارەکان گرنگ وپێویستن وبنەمای سەرکەوتنی کارەکان وگەشەکردنی ڕێکخستنەکان دەبێت وڕیکخستنەکانیش لەکێشەو تەنگوچەڵەمە بەدوردەخات..پاشان هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل کارگێڕو بەرپرسی بەشی ئامارو هەڵبژاردن باسی بەداتاکردنی ناوی ئەندامانی کرد بەسیستەمی ئەلکترۆنی وخستنەگەڕی ئەو داتایانە لەهەڵبژاردنەکان و نوێ بونەوەی کەرت و یەکەکانی رێکخستن لەسەر بنەمای زانیاری وردو ئاماری دیاریکراو..هەر لەکۆبونەوەکەدا هەڤال سنەوبەر حەمە ساڵح بابان بەرپرسی ئیدارەو دارایی تیشکی خستە سەر باری نەخوازراوی ئابووری وقەیرانی دارایی وکاریگەریەکانی تەنانەت لەسەر رێکخستنەکان و نەبوونی نەسریەی کۆمیتەشی بەنمونە هێنایەوە.. سەبارەت بەدیاردەی کۆچ کردن بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی هەڤاڵ کوێستان نەجم پێی وابوو دیاردەی کۆچ لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە کێشەی زۆری دروستکردووەو ڕۆژانە لەدەریای ئیجەدا خەڵکانی کۆچبەر گیان لەدەست دەدن کەدواجار کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی خێزانەکان دەبێ پێی وابوو دەبێ یەکێتی هەوڵەکانی چرکاتەوەو لەرێگەی حکومەتی هەرێمەوە سنورێک بۆدیاردەی کۆچ دابنێن…لەکۆبونەوەکەدا چەند بریارو ڕاسپردەو رێنماییەک پێشنیارکران..

 

کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی کۆمیتە لەگەڵ کەرتی شتوتگارت دا:

 

هەمان کات بۆ بەسەرکردنەوەو بەدواداچوونی کارەکان دەستەی کارگێڕی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠١٦سەردانی کەرتی رێکخستنی شتوتگارت یان کردوو لەگەڵیان کۆبونەوە سەرەتا هەڤاڵ هەوار ئەحمەد بەرپرسی کەرتی شتوتگارد کاروچالاکیەکانی ماوەی ڕابردوی کەرتەکەی خستەبەرچاوی کۆمیتە.. دواتر بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا سەبارەت بەڕەوشی سیاسی هەرێم وقەیرانە سیاسی وئابوریەکان و کێشەی بێ موچەیی خەڵک و ئیرادەو هەلوێستی یەکێتی قسەیکردوو ئاماژەی بەهەنگاوەکانی چارەسەرو پرۆژەکانی یەکێتی بۆچاکسازی کردو جەختیکردەوە کەیەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک دوانەی کەین و پشت و پەنای یەک دەبن.. لەکۆبونەوەکەدا هەریەک لە سدیق ڕەسول کرژەیی کارگێڕی بەشی چاودێری و بەدواداچوون وسەرەوەر ئیسماعیل کارگێڕی ئامارو هەڵبژاردن سەبارەت بەکارەکانی ئەو دوو بەشە ڕاو بۆچونی خۆیان بۆئەندامان خستەڕوو..ڕێنمایی خۆیان دایە هەڤاڵان و گرنگی وبایەخی کارەکانی ئەو دوبەشەیان لەژیانی رێکخراوەییدا ڕونکردەوە دواتر ڕاشکاوانە هەڵوەستە لەسەر کۆی گشتی کارەکان وکێشەو ئاستەنگەکان کراو بەئاراستەی یەکێتی ڕیزەکان ورێزگرتن لەیەکتری و خۆدورخستنەوە لەکێشەو ..کارکردن بەگیانی هەڤاڵانەو ڕاستگۆیانە کۆبونەوەکە سەرکەوتوانە کۆتایی هات.

 

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە