بـــەپــەلــە
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی لەپەیامی مامۆستایان و خوێندکاران دەکات

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی لەپەیامی مامۆستایان و خوێندکاران دەکات

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازی لەبەرێوبەر و مامۆستایان و پۆلێک لەخوێندکارانی دواناوەندی بێخاڵی نمونەیی دەکات و پشتیوانی بۆ پەیامەکەیان دەردەبڕێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و داخستنی دەرگای خوێندنگاکان.
ئەمڕۆ ١٥ی شوباتی ٢٠١٦، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی، پێشوازیکرد بەرێوبەر و مامۆستایان و پۆلێک لەخوێندکارانی دواناوەندی بێخاڵی نمونەیی کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و داخستنی دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا.
سروە عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری خوێندنگای دواناوەندی بێخاڵی نمونەیی لەبارەی سەردانەکەیانەوە بۆ SNN وتی: ئامانج لەو سەردانە گەیاندنی پەیامێکی خوێندکاران و مامۆستایان لەسەر پرۆسەی خوێندن و داخستنی دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا، کەپێمانوایە نابێت لەپایتەختی ڕۆشنبیریدا دەرگای زانست و فێرکردن دابخرێت، لەمڕوەشەوە داوای ھاوکاری پشتیوانیمان کردوە بۆچارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و خوێندنگاکان بەشێوەیەکی گشتی لەھەرێمدا.
بەڕێوەبەری خوێندنگای دواناوەندی بێخاڵی نمونەیی وتیشی: لەو سەردانەدا ھێرۆخان پشتیوانی لەپەیامەکەمان کرد و بەوردی تاوتوێی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندنی لەگەڵ کردین.
ھەر لەو دیدارەدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد وێڕایی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەدیداری مامۆستا و خوێندکارەکان، پشتیوانی لەپەیام و داواکەیان کرد و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندنی دووپاتکردەوە.
لای خۆشیانەوە مامۆستایان و خوێندکارەکان، خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و سوپاسی پشتیوانی و پەرۆشی و ھەوڵە بەردەوامەکانی ھێرۆخانیان بۆ بەدەنگەوەھاتنی کێشەی مامۆستا و خوێندکاران کرد.
س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە