بـــەپــەلــە
وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس: شه‌هیدانی رۆژئاوا فه‌رامۆش ناكه‌ین

وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس: شه‌هیدانی رۆژئاوا فه‌رامۆش ناكه‌ین

ئه‌مڕۆ 16-2-2016 مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوایان كرد له‌شاری سلێمانی.

له‌باره‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یانه‌وه‌، وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندوە: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وه‌كو مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی سه‌ردانی نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوامان كرد له‌شاری سلێمانی.

وتیشی: سه‌ردانه‌كه‌شمان به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌یه‌كتری و هه‌روه‌ها ناساندنی یه‌كتری بۆئه‌وه‌ی له‌كاروباره‌كانی یه‌كتریدا هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین و پشتگیرییان بكه‌ین.

وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس راشیگه‌یاند: مه‌به‌ستیشمانه‌ ئه‌وان له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بن كه‌ ئێمه‌ چی ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدان و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاریان، چونكه‌ ئه‌وانیش شه‌هیدیان هه‌یه‌ له‌ كۆبانێ-وه‌ تاوه‌كو كۆباشی، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رشانمان هه‌میشه‌ له‌یادمان بن و شه‌هیدانی ئه‌وانیش فه‌رامۆش نه‌كرێن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا داوای ئاماری شه‌هیدانیشمان له‌ نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا كرد له‌شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی داوای ئه‌وه‌شمان لێكردن كه‌ له‌مه‌ولا هه‌ردوولامان په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێكه‌وه‌ پته‌و بكه‌ین تاوه‌كو زیاتر هاوكارو پشتیوانی یه‌كتری بین.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە