هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە کونسڵی گشتی بەڕیتانیا کرد

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە کونسڵی گشتی بەڕیتانیا کرد

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆهەینی  ١٩-٢-٢٠١٦ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەگشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە ئەنگوس مەککی کونسڵی گشتی بەریتانیا و ئیلینور باکستون جێگری کونسڵ و پەلیکا بەسین به‌رپرسی سیاسی كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر

 

له‌دیدارێكی نێوان هه‌ر دوولادا باس له‌دواین گوڕانكاری و رووداو پێشهاته‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ململانێی سیاسی و سه‌ربازی سوریا به‌تایبه‌تی كرا

 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ كێشه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی سیاسین بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی سیاسیانه‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن هه‌موو لایه‌ك به‌ تێگه‌یشتن له‌هه‌ستیاری رووداوه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گیانی لێپرسراوێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن هاوكات ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و پێگه‌ی شانشینی بەریتانیا كرد له‌هاوكێشه‌ جیهانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا بۆیه‌ به‌ پێویستی زانی له‌م بارودۆخه‌شدا شانشینی بەریتانیا  رۆڵی خۆی بگێرێ، ببێته‌ هۆكار و هانده‌ر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دوور له‌توندو تیژی و شه‌ڕ.

 

 

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و ئەنگوس مەککی کونسڵی گشتی بەریتانیا بریتی بوو له‌ هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوری و داراییه‌كان كه‌ ئێستا بۆته‌ هۆی دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ باشترین ده‌ستپێك بۆ چاره‌سه‌ر بریتیه‌ له‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی كێشه‌ دارایی و ئابورییه‌كان و باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیان پاشان بیركردنه‌وه‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی و یاساییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هانده‌رده‌بێت بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئاسایش و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

 

هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ هیوای خواست وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تیش شانشینی به‌ریتانیا رۆڵبگێڕن له‌سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا پشتیوانیان لێمان كردوه

 

فۆتۆ : دەرباز ستار ئەمین

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە