وەفدێكی مەڵبەندی دهۆك ئاوارەكانی شنگال بەسەر دەكەنەوە

وەفدێكی مەڵبەندی دهۆك ئاوارەكانی شنگال بەسەر دەكەنەوە

بە مەبستی ئاگادار بوون لە بارودۆخ و ژیان گوزەرانی ئاوارەكانی قەزای شنگال كە لە ئێستادا لەسنوری قەزای ئامێدی نیشتەجێن وەفدێكی مەڵبەندی چواری رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی هەرێم كەمال ئاغا , ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەپرسی مەڵبەند سەردانی ئەو سنورەیان كرد.

لەو بەسەر كردنەوەیەدا هەرێم كەمال ئاغا , ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانرایگەیاند كە سەردانی ئەوان بۆلای ئاواەرەكان بۆ لە نزیكە ئاگادار بوونە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان .
راشیگەیاند : ئێمە وەكو یەكێًتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو هەولێك دەخەینە گەر بۆ هاوكاری كردنی ئاوارەكان و گەرانەوەیان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان .
لای خۆشیانە ئاوارەكانی ئەو دەڤەرە خۆشحاڵی خۆیان دەربری بەسەردانیكردنیان لە لایەن وەفدی مەڵبەندەوە و هیوایان خواست ئەو سەردانیانە بەردەوامییان هەبێت و هاوكاری زیاتر بكرێن.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە