بـــەپــەلــە
چاکسازی بەکەسێك ناکرێت خۆی بە نایاسایی پۆستەکەی داگیر کردبێت…!!!

چاکسازی بەکەسێك ناکرێت خۆی بە نایاسایی پۆستەکەی داگیر کردبێت…!!!

تائێستا پڕۆژە چاکسازییەکانی بارزانی لە حزب و حکومەت نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕانیش پێیوایە چاکسازی بەکەسێک ناکرێت کە بەنایاسایی لەپۆستەکەیدا مابێتەوە، دەشڵێت: ئەگەر بارزانی لەخۆیەوە چاکسازی دەستپێدەکات، با دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.
مەسعود بارزانی دوو پڕۆژەی بۆ چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەناو حزبەکەی و حکومەت راگەیاندو لەلایەن پارتیشەوە لیژنە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان پێکھێنراوە.
ئەنوەر قادر ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بە SNNی راگەیاندوە: چاکسازی لەکاتێکدا دەکرێت یاسا سەروەر بێت، بەڵام مەسعود بارزانی بەنایاسایی لەپۆستەکەیدا ماوەتەوەو داگیریکردووە، بۆیە چاکسازی بەکەسێک ناکرێت کە بەنایاسایی لەپۆستەکەیدا مابێتەوەو پەرلەمانیشی پەکخستبێت.
وتیشی: “چاکسازییەکانی تەنھا بۆ چەواشەکردنی رای گشتییەو ھیچی دیکە نییە، چاکسازیش بە کەسانی وەک بارزانی ناکرێت”.
لەلایەن خۆیەوە، ئاری ھەرسین ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان لەپەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: “بارزانی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمان، وتویەتی چاکسازی لەخۆمەوە دەستپێدەکەم”.
لەوبارەیەوە، ئەنوەر قادر دەڵێت: “ئەگەر لەخۆیەوە دەستپێدەکات، با ئەو پۆستە چۆڵ بکات کە بەنایاسایی داگیریکردووەو تێیدا ماوەتەوە”.
وتیشی: “ئەگەر چاکسازی بکرێت، دەبێت سەرجەم بەرپرسەکانیان لەپۆستەکانیان بێنەخوارەوە، چونکە ئەمانە ئیرادەیەکیان نییە بۆ چاکسازی و ناشیان بێت، کاتێک ئەوان لەدەسەڵاتدا نەمان، ئەوکاتە چاکسازی دەکرێت”.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار