بـــەپــەلــە
شێرکۆ میروەیس: ڕاپەڕین و ئازاد کردنی خانەقین لەسەر دەستی پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکە دەستکەوتێکی مێژوویی بوو

شێرکۆ میروەیس: ڕاپەڕین و ئازاد کردنی خانەقین لەسەر دەستی پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکە دەستکەوتێکی مێژوویی بوو

سەر لەبەیانی ئەمرۆ رۆژی 9/3/2016 هەڤال َ شێر كۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بە ئامادەبوونی هەڤاڵان هێمن مەنسور جێگری مەڵبەندی خانەقین و عەلی پەرلەمان و ئیبراهیم عەلی رەزا نوێنەری هەڤاڵ مام جەلال بۆ كاروباری عەشایری لە سنوری دیالە , لەگەڵ ئەنجوومەنی مەڵبەندی خانەقین كۆبونەوەیەك بەرێوە چوو ,
لەو كۆبونەوەیەدا لێپرسراوی مەڵبەند كورتە باسێكی لەسەر مێژووی راپەرینی نویێ گەلەكەمان كرد و بە ئاماژەكردن بۆ دەسكەوتە گرنگەكانی راپەرین , بەوردی تیشكی خستە سەر راپەرینی خەڵكی خانەقین و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دژ بە رژێمی بەعسی پێشوو, لەو دیدەشەوە میروەیس بە ئاماژەكردن بۆ قارەمانیەتی و خۆراگری خەڵك و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئازادكردنی شاری خانەقین و دەوروبەری , بە دەسكەوتێكی مێژووی گرنگ لە قەلەم دا .
لەبەشێكی تری ئەو كۆبونەوەیەدا میروەیس باسی لە چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ یادكردنەوە و بەرز راگرتنی راپەرینی خەڵك و پێشمەرگە لە خانەقین و وەبیر هێناوەی دووبارە ئەو دەسكەوتە پر شكوییە , كە بە خوێنی ئاڵی چەندەها شەهید بەدی هاتوون كرد , هاوكات شێركۆمیروەیس رۆڵی كادرانی سنورەكە بەرزنرخاند كە هەمیشە خۆنەویستانە خزمەتیان كردووە و بەبێ‌ سڵ كردنەوە و دوودڵی دەوری گەورەیان هەبووە لە بۆنەو یادە و مەراسیمەكاندا و گەیاندنی كێشە و گیر و گرفتەكانی هاوڵاتیان , هەر بۆیە ئەو یادەشی یە یادێكی گرنگ و پربایەخ وەسف كرد بۆ خەڵكی كوردستان و خانەقین و كەس و كاری شەهیدان .
لەبەرامبەردا ئامادەبوان هەموو هەوڵەكانی خۆیان لە پێناو بەرێوە چوونی یادی راپەرین لە شاری خانەقین خستەگەر .

پـــەیـــوەنــدیــدار