بـــەپــەلــە
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە ڕێکخەری نوسینگەی ڕاپۆرتە ئەمنیەکانی وەزارەتی کاروباری جیهانی کەندا کرد

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە ڕێکخەری نوسینگەی ڕاپۆرتە ئەمنیەکانی وەزارەتی کاروباری جیهانی کەندا کرد

نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۲٠۱٦/۳/۱۳ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە(زینب ئەلێڤا) رێکخەری نوسینگەی راپۆرتە ئەمنیەکانی وەزارەتی کاروباری جیهانی کەنەدا. لەدیدارێکی نێوان هەردوولا باس لە رەوشی سیاسی و ئابووری و شەری دژ بە تیرۆر کرا. سەرەتا هەڤال سەعدی ئەحمەد پیرە، سوپاسی حکومەت و گەلی کەنەدای کرد بەرامبەر ناردنی راهێنەرانی سەربازی و کۆمەکی چەک و جبەخانە بۆ هێزی پێشمەرگە، هیواشی خواست ئەو هاوکاریانە بەردەوامیان هەبێت بەرەچاوکردنی بالانسی هێز لە بەرەکانی شەردا. دواتر تیشکی خستەسەر بارودۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەو رەهەندانەی کە بوونەتە هۆی قەیرانی ئابووری و دارایی کە خۆی لەدابەزینی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان و شەری داعش و نەناردنی بەشەبوودجەی هەرێم لە بەغدا و هاتنی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی شارەکانی تری عیراق و سوریا دەبینێتەوە، تەئکیدیشی کردەوە کە هەولەکان بەردەوامن بۆ چارەسەری سیاسی و یاساییانەی کێشەکان بەو ئومێدەی هەموو لایەنەکان بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی کۆمەلانی خەلک هاوکار و هەماهەنگ بن. لەتەوەرێکی تری دانیشتنەکەدا، هەڤال سعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە ئامادەکاریەکانی پرۆسەی ئازادکردنی پارێزگای نەینەوا کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات بەلام پێویستە پێشتر چەند ناوچەیەک لە خوارووی کەرکوک و پارێزگای سەلاحەددین ئازاد بکرێن بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتنی مسۆگەرتربێت ە کەمترین زیانی گیانی. پاشان (زینب ئەلێڤا) رێکخەری نوسینگەی راپۆرتە ئەمنیەکانی وەزارەتی کاروباری جیهانی کەنەدا ستایشی ئازایەتی و نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کرد لە شەری دژ بەداعش، تەئکیدیشی کردەوە حکومەتی کەنەدا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و پشتیوانی بەرەکانی شەر هەم بە کەل و پەلی سەربای هەمیش بە ناردنی راهێنەری زیاتر بۆ مەشقپێکردنی هێزەکان، لەسەر ئاستی دبلۆماسیش لە هەولی کردنەوەی قونسولخانە یان نووسینگەیەکی نوێنەرایەتین بۆ زیاتر هەماهەنگی نێوان هەردوولا. هەولەکانی ی ن ک بەرزنرخاند لە زیاتر هێورکردنەوەی بارودۆخی سیاسی هەم لەسەر ئاستی عیراق هەم لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 

فۆتۆ : دەرباز ستار ئەمین

پـــەیـــوەنــدیــدار