هۆڵەندا/کەرتی ماسترێخت کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا .

هۆڵەندا/کەرتی ماسترێخت کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا .

نەبەزمستەفائەمین

   لەدرێژەی کارو چالاکی وکۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای (ی ن ك ) ئەمڕۆیەك شەممە ڕێکەوتی(١٣-٣-٢٠١٦)لەشاری “رورمۆند”کۆبونەوەی فراوانی کەرتی ماسترێخت بەئامادەبونی هەڤاڵ (سەیدعلی )بەرپرسی کۆمیتە بەڕێوە چوو. 

پاش وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ، سەرەتاهەڤاڵ(ابراهیم محمد)بەرپرسی کەرت بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردوسوپاسی هاتنەکەیانی کردکەلە خۆیدا هەم دڵسۆزیەوهەم ئەرکێکی ڕێکخراوەییە،پاشان کاروچالاکی نێوان دوو کۆبونەوەی بۆ ئامادەبوان  خستەڕوو،دواتر کۆبونەوەباسی لەبارودۆخی  کوردستان بەگشتی ودۆخی ناوخۆی یەکتی ناو یەکێتی کردو خستیانەبەرباس وگفتۆگۆکردن،دواترکۆبونەوەلەتەوەرەیەکی تردا تیشکی خستەسەر بایەخی ڕێکخستنەدێرینەکان وگرنگی خۆسازدان وخۆڕێکخستنەوەیان لە دەرەوەی ولات هەربۆ ئەم مەبەستەش فۆرمی ئەندامی دابەشکرا بەسەرڕێکخسنەدێرینەکانی سنوری کەرتی ماسترێخت. .دواترکۆبونەوەبەرچاوڕونیدا لەسەر ماف  ئەرکی ئەندامانی ڕێکخستن ،دوای خستنەڕووی باری سەرنج وپێشنیاروڕەخنەکان….کەلەخۆیداگوڕوتینێکی باشی بەخشیەبەکۆبونەوەکە و.پاش وەڵامدانەوەی تەواوی پرسیارەکان، کۆبونەوەبەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا .

پـــەیـــوەنــدیــدار