بـــەپــەلــە
ئەدهەم بارزانی : رێبازی بارزانی واتە خواناسین

ئەدهەم بارزانی : رێبازی بارزانی واتە خواناسین

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات رێبازی بارزانی واتە خواناسین، كوردپەروەری، دادپەروەری، خەبات و تێكۆشان بۆ سەربەخۆیی كوردستان
ئەدهەم بازرانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە میدیاکانی پارتی وتووە”فیكر و رێبازی بارزانیی نەمر بۆ هەموو سەردەمێك رێگەپیشاندەری خەبات و قوربانیدانە، ئیرادەیەكە بۆ چوونەوە بە گژ رۆژەسەختەكان و ئەو تەحەددییانەی رووبەڕووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان دەبنەوە”.

باسی لەوەشکردوە”رێبازی بارزانی واتە خواناسین، كوردپەروەری، دادپەروەری، خەبات و تێكۆشان بۆ سەربەخۆیی كوردستان”.

بارزانی ئەوەیشی بە میدیاکانی پارتی وتووە”لە ئێستادا كە كوردستان بە قۆناخێكی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و ناوچەكە سەرتاسەری لە سەروبەندی وەرچەرخانێكی گەورەدایە، كورد جارێكی دیكە پێویستی بەوەیە بگەڕێتەوە بۆ فیكر و رێبازی بارزانیی نەمر، كە واتای پێكەوەژیان و یەكتری قبووڵكردن و نەهێشتنی كێشە و ناكۆكییەكانە لە نێوان سەرجەم حزب و هێزە سیاسییەكانی كوردستاندا، لەمەش زیاتر ئەم رێبازە ئیرادەیەكە بۆ چوونەوە بە گژ گەندەڵی و یەكخستنەوەی تواناكان بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە ئێستا كوردستان رووبەڕووی بۆتەوە”.

س:لڤین

پـــەیـــوەنــدیــدار