بـــەپــەلــە
سەرۆك مام جەلال بە تەندروستیەکی باشەوە گەڕایەوە شاری سلێمانی

سەرۆك مام جەلال بە تەندروستیەکی باشەوە گەڕایەوە شاری سلێمانی

مام جەلال بە تەندروستییەكی باشەوە گەیشتەوە شاری سلێمانی

دوای كۆتایی هاتنی پشكنینەكان بەسەركەوتویی كە لەئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ 2015/12/5 سەرۆك مام جەلال بەرلینی پایتەختی ئەو وڵاتەی بەجێهێشت و لەڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەسەلامەتی گەیشتەوە خاكی وڵات.

لەوبارەیەوە پزیشكی تایبەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند: سەردانەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ مەبەستی پشكنینی ئاسایی بوو، خۆشبەختانە ئەنجامی هەمو تێستەكان باش بون و بەسەركەوتویی بەئەنجام گەیشتن و تەندروستی بەڕێزیان زۆر باشەو زیاتر لە بەرەو پێشچوندایە.

ئەوەشی خستەروو پزیشكە كانی ئەڵمانیاش لەو نەخۆشخانەیە دوپاتیان كردۆتەوە تەندروستی بەڕێزیان بەبەراورد بە پێشوو زۆر باشەو بەرەوپێش چونی باشی هەبوە

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە