د.ئاسۆ پارێزگاری سلێمانی بەفەرمانی مەسعود بارزانی نەك هەر ڕێگری لە من کرا بەڵکو بەینی شارەکانیشی پڕ کردوە لە خەندەق

د.ئاسۆ پارێزگاری سلێمانی بەفەرمانی مەسعود بارزانی نەك هەر ڕێگری لە من کرا بەڵکو بەینی شارەکانیشی پڕ کردوە لە خەندەق

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ئەو ڕێگریەی لێیکرا بۆ ئەوەی بچێتە کۆبانێ ھاتەدەنگ و  ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە، دەشڵێت:”ڕاستەوخۆ ڕێگریەکەم بەفەرمانی مەسعود بارزانی بوە”، جەختیشدەکاتەوە، وڵات پڕبوە لەخەندەق و دیواری بەرز بەرز لەنێوان سلێمانی و ھەولێردا، چەندین ڕێگریمان ھەیە لە(وەزیر، پەرلەمان و مەکتەب سیاسییەکان)
بەیانی ئەمڕۆ (١٥ی ئاداری ٢٠١٦) بەمەبەستی بەشداریکردن لەساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواو لادانی پەردە لەسەر پەیکەری (بەرخۆدان) کە دیاری سلێمانی بوو بۆ کۆبانێ، د. ئاسۆ فەرەیدون بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوت، بەڵام پارتی ڕێگەی نەدا، پارێزگاری سلێمانی بچێتە ئەو بەشەی کوردستان
لەبارەی ئەو ڕێگریەی لێیکراوە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی پارتیەوەو تاچەند توشی شۆک بوە، د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاندوە، “ڕێگریکرنم بۆ ڕۆژئاوا لەلایەن ھێزەکانی پارتییەوە، توشی شۆکی نەکردم، چونکە قسەم ھەیە لەسەرئەوە”
چونکە وەکو د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی دەڵێت:”لەکاتێکدا وڵاتەکەمان پڕە لەخەندەق و دیواری بەرز بەرز لەنێوان سلێمانی و ھەولێردا، چەندین ڕێگریشمان ھەیە لە(وەزیر، پەرلەمانتارو مەکتەب سیاسییەکان) زۆر ئاساییە کە لەنێوان ١٧٠ کیلۆمەتردا چەندین خەندەق و دیواری بەرز ھەبێت”
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت:”لە٨٠٠ کیلۆمەتری نێوان سلێمانی بۆ کۆبانێ خەندەقەکان زۆرترو فراوانترن، بۆیە بەھیچ شێوەیەک توشی شۆک نەبوم کاتێک ڕێگریم لێکرا”
لەبارەی ئەوەش ئاخۆ ئەو ڕێگریە بەفەرمانی کێ بوە، د. ئاسۆ فەرەیدون لەلێدوانەکەیدا  جەختیکردەوە لەسەرئەوەی، ڕێگریەکە بەفەرمانی مەسعود بارزانی بوە، وتیشی:”نەک ھەر ڕێگریمان لێکرا، تەنانەت پێشی ناخۆش بوە کە چۆن ئەو پەیکەرە (بەرخۆدان) ڕۆیشتوەو چۆتە کۆبانێ، وتویەتی نابێت پەیکەرەکەش بڕوات”

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار