هه ڵه بجه هێمای گه لێک…

هه ڵه بجه هێمای گه لێک…

نوسینی : هه‌ ژار نامیق

دایه دایه وا ده چینه کۆڵان یاری ئه که ین له گه ڵ کوێستان و گه رمیان!؟ باشه کچم ئاگاتان له خۆتان بێت زوو وه رنه وه نزیکی ده وامی قوتابخانه یه.کچێ جل و به رگه که م جوانه ئێواره ئه چینه شایی و هه ڵپه ڕکێ! دایه نیوه ڕۆ میوانم دێت هاوڕێکانم به ڵکو خواردنێکی خۆش دروست بکه یت! باشه به سه رچاو دایه گیان! له پڕ نیگاکان شێوان،شار له نێو قه ره باڵغی و پێکه نین نو قم بوو، ئاسمان بێده نگ بوو ته نانه ت هه وره کانیش له م شاره باریان کردووه دیمه نێکی زۆر سه یره سامناکه و له پڕ ده نگی فڕۆکه دێت، دایه دایه ئه چمه سه ربان باشه خونچه گووڵه که م به س بۆچی!؟ ده نگی هه لیکۆپته ر دێت! چی کچم مه ڕۆ!؟ بووکه شووشه که ی له ده ست که وت دایه دایه ئه وانه ته قه ئه که ن و دووکه ڵ به رز بووه ته وه!؟ ڕاکه  ن!؟ کچ و منداڵ و پیروپه ککه وته ژن و پیاو که س ئاگای له‌خۆی نیه دایه  جێم مه هێڵه تکایه!به ڵام دایه گیان تۆ بۆ ناجوڵێت ئه چم بانگی پوره خه جێم ئه که م ئه ڵێم دایکم ده می که ف ئه کات و ووشک بووه له شوێنی خۆی!؟ کچم هه سته وه تکایه هه سته وه هاوڕێکانت هاتوون به دواتا ئه ڵێن بڵێ به که ژاڵ با بێت یاری ئه که ین تکایه کچم تو گیانی دایه هه سته وه!؟ ئاسمانیش بێده نگه ئای خوایه ئێمه چه ند سته مدیده ین خۆ که س به هانامانه وه نایه ت ئاسمانه کان تکایه فرمێسک بڕێژن با که مێک زه وی ته ڕ ببێت خۆ ئه م وه رزه وه رزی بارانه ئه ی بۆ چیتر باران نابارێت!؟

پێنج هه زار په پوله ته نها له ساتێکی که م باڵیان گرته وه و شه هیدکران ڕۆحیان به ره و ئاسمانه کان ڕۆشت ته نها تاوانی ئه وان کوردبوونبیانه!؟ نه فره ت له ئێوه که ده ستان له هیچ نه پاراست و هه مووانتان وێران کرد ئاخربۆ!؟ به‌چی تاوانێک؟! له پێناو چی؟! دوای تێپه ڕینی بیست و هه شت ساڵ له تێپه ڕینی ئه وچرکه ساته ناخۆشه ئێستا خه ڵک ده ربه ده ر بووه به دبه خت بووه چاره نووسی نادیاره هێنده ی ژماره ی شه هیده کانی هه ڵه بجه خه ڵک خنکێنران و کوژران!؟ شه رمه بۆ ده سه ڵاتێک به و شێوه یه بێت خاوه نی ده یان و سه دان ملیار دۆلارین به ڵام خه ڵکه که مان له برسا ئه مرن!؟ هێشتا ئا سه واری وێرانه به م شاره وه دیاره به دبه ختی و نه هامه تی ئه م شاره هێشتا وه ک خۆیه تی! ئه م شاره هێشتا وه ک پێویست ئاوڕی لێ نه دراوه ته وه نه ک ئه م شاره هه رشوێنێکی کوردستان بگریت وێران بووه و خه ڵکه که پیویستی به خزمه تکردنی زیاتره و پێویست ناکات میلله تێک بكه ینه قوربانی که سێک! تا ئێستا له م شاره ترافیک لایت بوونی نیه به هه ڵه تێمه گه ن ئێره وه ک یابان نیه! تا ئێستا هۆڵێکی شایسته بوونی نیه که کۆڕو کۆبوونه وه ی تێدا ئه نجام بدرێت!؟ شوێنی مانه وه ی نیه بۆ ئه و میوانانه ی سه ردانی ئه م شاره ئه که ن؟! ئه بوو ئه و شاره ی دیکتاتۆری گۆڕبه گۆڕ وێران و خاپوری کرد ئێمه بمانکردایه ته جوانترین شاری دنیا و گه وره ترین ناوه ندی زانستی و توێژینه وه! ئه بوو ئێستا که ناوی هه ڵه بجه ببرایه هه مووان به په رۆش بوونایه بۆ سه ردانی ئه م شاره تکایه با پێکه وه برینه کان ساڕێژ بکه ین با هێنده ئازاری ئه م گه له به ش مه ینه ته ی خۆمان نه ده ین!؟ ئه م گه له زۆری ئازار چه شتووه و نه هامه تی و ده ربه ده ری زۆری چه شتوه با له وه زیاتر برینه کان قوڵ نه که ینه وه کوردستان ئاوه دان بکه ینه وه!

له کۆتایی به بۆنه ی ٢٨ساڵه ی شه هید کردنی گه لێک سه ری ڕێزو نه وازش دائه نوێنم بۆ شه هیده کانمان و هیوای سه رکه وتن بۆ پێشمه رگه قاره مانه کانی کوردستان ئه خوازم هیوادارم خزمه تی شه هیدان بکرێت و زیندووه کان له یاد نه که ین..،

به ره و کوردستانێکی ئازاد بڕوخێ دوژمنانی کورد و کوردستانه که مان…

پـــەیـــوەنــدیــدار