هێرۆ برایم ئەحمەد پێشوازی لەنوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا كرد

هێرۆ برایم ئەحمەد پێشوازی لەنوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا كرد

هێرۆ برایم ئەحمەد لەگەڵ نوێنەری باراك ئۆباما لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كۆبۆوە و هاوكاریكردنی پێشمەرگە و كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكی گفتووگۆكانیان بوو. لەشاری سلێمانی هێرۆ برایم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پێشوازیكرد لەوەفدێكی ئەمریكا كەپێكهاتبوون لە برێت ماكگۆرك نوێنەری باراك ئۆباما لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و ستیوارت جۆنس باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق و ماتیاس میتمان كونسوڵی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان, لەدیدارێكدا كە پاڤێڵ تاڵەبانی و تەحسین نامیق جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئامادەی بوون دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و سەنگەرەكانی بەرگری هێزی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێكراو، هاوكات هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوایكرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیاتری داعش وڵاتانی هاوپەیمان و بەتایبەت ئەمریكا هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن و پێداویستیە سەربازییەكانیان بۆ دابین بكەن. لای خۆشیەوە ستیوارت جۆنس باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق وێڕای بەرز نرخاندنی رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەڵێنیشی دا وڵاتەكە هاوكاری زیاتری پێشمەرگە بكات. لەتەوەرێكی تری دیدارەكەشدا باس لە كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كرا و وەفدەكەی ئەمریكا تەئكیدیان لەوەكردەوە پێویستە بەڕێگەی دیموكراسی و یاسایی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن، لەسەر ئەو پرسەش نوێنەری ئۆباما رایگەیاند: ئاگاداری دۆخی سیاسی و كێشەی نێوان حزبەكانی هەرێمن و هەوڵی خۆشیان بۆ چارەسەری ئەو كێشانە دەخەنەگەڕ، دووپاتیشیكردەوە: وڵاتەكەی لەگەڵ شەڕ و ئاڵۆزتركردنی كێشەكاندا نیە پێویستە هەوڵی لایەنەكان بەئاڕاستەی چارەسەریی بێت, هاوكات وەفدەكەی ئەمریكا هەوڵەكانی ی.ن.ك – یانیان بەرز نرخاند كە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتگیر بەڕێگەی دیالۆگ كە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەغدا گرتوویەتیەبەر.

س:gk

پـــەیـــوەنــدیــدار