کۆمیتەی ڕێکخستنی سویسرا: به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو هاتنی ساڵی 2716 كوردیه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین

کۆمیتەی ڕێکخستنی سویسرا: به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو هاتنی ساڵی 2716 كوردیه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین

 

ئاواتمانە وەک هەمیشە نه‌ورۆز و به‌هاری ئه‌مساڵ, مژده‌هێنه‌ری سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی گه‌لی كوردستان بێت بەسەر سەرجەم دوژمنانی گەلە ستەم دیدەکەمان بە تایبەت سەرکەوتنی پێشمەرگەکانمان دژی شەمشەمەکوێرەکانی داعش.

وەک هەمیشە کڵپەو بڵێسەی ئاگری نه‌ورۆز كۆڕی تێكۆشانمان زیاتر جۆشده‌داته‌وه‌ بۆ بەردەوام بوون لە خەباتی رەوای گەلەکەمان.

بە شانازیەوە گوڵه‌ نێرگزی به‌هاری كوردستان ده‌ده‌ین له‌به‌رۆكی کەسو کاری شەهیدان و سنگی برا پێشمەرگەکانمان و تاجە گوڵینەی نێرگزی ئەمساڵ بە ئەسپایی لە سەر گڵکۆی شەهدان دادەنێین و لەگەڵ هاتینی گوڵاڵە سوورە خوێنی کوردایەتیمان وەک خوێنی شەهیدان قوڵپ دەدات بۆ ئازادی و یەکسانی مرۆڤایەتی.

بە ناوی کۆمیتەی ڕێکخستنی سویسرای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دوو بارە پەیمان نوێ دەکەینەوە لە به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌مان و ڕاگرتنی یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی و سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ لە ناو ڕێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا کۆمیتەکەمان بە پێویستی دەزانێت کە حكومه‌ت و هاوڵاتی، كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بۆ ئەوەی، سیسته‌می حكومڕانی كوردستان به‌ره‌و باشتر ببرێت و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی ئارام و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، لە ژێر چەتری  ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤایەتی و چارەنوسی تاکی کورد بەردەوام بین لە ژیان
نه‌ورۆزتان بیرۆز

کۆمیتەی ڕێکستنی سویسرا

٢٠/٣/٢٠١٦

پـــەیـــوەنــدیــدار