هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەڵێنی هاوکاری وپشتیوانی بۆ دانیشتوانی گوندی تۆبزاوە دووپات دکاتەوە

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەڵێنی هاوکاری وپشتیوانی بۆ دانیشتوانی گوندی تۆبزاوە دووپات دکاتەوە

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك له‌2015/12/7 له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندبه‌ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار(ڕێبوارته‌ها)نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڤاڵ(ڕاكان) لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی تۆبزاوه‌ . چاوی كه‌وت به‌ شاندێكی دانیشتوانی گوندی تۆبزاوه‌ی باشووری كه‌ركوك.
به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی چه‌ند كێشه‌یه‌ك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندیان كرد.
به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندبه‌خێر هاتنێكی گه‌رمی میوانه‌كانی كردو ستایشی دانیشتوانی ئه‌وگوندانه‌ی كرد كه‌وا له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق گونده‌كانیان ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌وه‌ك مه‌ڵبه‌ند و(ی ن ك) هاوكارو پشتیوان و پشتگیریان ده‌بن و هه‌رده‌م له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كانیان.
لای خۆشیانه‌وه‌ شاندی میوان زۆر سوپاسی به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیان كرد كه‌وا هاوكاریانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.

(كرێكارساڵه‌یی)

_DSC0010 (Copy) _DSC0008 (Copy) _DSC0005 (Copy) _DSC0001 (Copy)

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە