کەرتی رێکخستنی شاری “کیل”ی باکوری ئەڵمانیا:   لەمێزگدێکدا کارو چالاکیەکانی تاوتوێ دەکات

کەرتی رێکخستنی شاری “کیل”ی باکوری ئەڵمانیا:  لەمێزگدێکدا کارو چالاکیەکانی تاوتوێ دەکات

 

لەدرێژەی کاروچالاکی رێکخستنەکان وبەئامادەبوونی هەڤاڵ سدیق کرژەیی کاگێڕی کۆمیتەی ئەڵمانیا بەرپرسی بەشی چاودێری وبەدواداچوون ڕۆژی٢٠/٣ی ٢٠١٦بەئامادەبوونی بەرپرس وژمارەیەک لەهەڤاڵانی کەرتی ڕێکخستنی شاری (کیل)ی باکوری ئەڵمانیا مێزگردێکیان بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی ریکخستن وکاری ریکخراوەیی و هەلومەرجی کوردسستان وقەیرانە سیاسی و ئابوریەکان و هەلوێستی (ی.ن.ک)و بیراوڕاگۆرینەوە لەسەر ئەو کێشانە ئەنجامدا..دوای ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان پەخشنامەی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا سەبارەت بەپرسە سیاسی و ڕێکخراوەییەکان خوێندرایەوەو هەڤاڵ سدیق کرژەیی کارگیڕی کۆمیتە لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتەدا ڕونکردنەوەی پێویستی داو لەسەر خاڵەکانی هەڵوەستەی کردوو ڕێنمایی و پرەنسیپەکانی ریکخستن ڕونکردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە هەڤاڵان دەبێ بەگیانی یەکێتیانە بەشێک بن لەخەباتی زیندوی ناوەوەو کار بۆگەشەپێدان و قوڵکردنەوەی گیانی هەماهەنگی و کارکردنی یەکێتیانە بکەن.. لەکۆبونەوەکەدا ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەو قارەمانێتی و بەرەنگاربونەوەی هێزەکانمان لەبەرامبەر داعشدا کرایەوەو ڕاگەیاندنی فیدرالی لەڕۆژئاوای کوردستانیش بەڕوداوێکی مێژووی گرنگ و وەرچەرخان وەسفکرا..لەبەشێکی تری مێزگردەکەدا هەڤاڵ هیوا دڵخۆش بەرپرسی کەرتی ریکخستنی “کیل”  تیشکی خستە سەر ڕەوشی سیاسی و ئابووری و قەیرانەکانی هەرێم و ڕونیکردەوە کەیەکێتی نیشتمانی بەهەست کردن بە بەرپرسیارێتیەوە بەبێ ئەوەی رێگە بدات کەس فشاری لەسەر دروست بکات و لەڕوانگەی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمانەوە لە هەوڵی چارەسەری کێشەکاندایەو خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ مێزی گفتوگۆو چارەسەری قەیرانەکان و وەک بەشێک لەچارەسەر سیاسەتی خۆی داڕشتووە..دواتر ئاماژەی بە بەرنامەو پلانی چالاکیەکان بۆ ساڵی ٢٠١٦ داو هیوای خواست لەبۆنە نیشتمانی و نەتەوەییە هاوبەشەکاندا هەڤاڵان بەشداری کارایان هەبێت..لەبەشێکی تری مێزگردەکەدا کاری بەشەکانی ئیدارەو دارایی و بەدواداچوون تاوتێکراو سەبارەت بەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش گفتوگۆی گەرم کراو بیڕوڕاو پێشنیار خرایە بەردەم کۆبونەوەکە.

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ئەڵمانیا:

12887371_795896233876621_709540867_o (Copy) 12887343_795896257209952_1505983931_o (Copy) 12874646_795896297209948_314590573_o (Copy) 12873631_795896293876615_1307026014_o (Copy) 12722648_795896217209956_1228752017_o (Copy) 12528475_795896240543287_1411310513_o (Copy) 12422360_795896287209949_932449154_o (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار