بـــەپــەلــە
راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسیی لەبارەی تەقینەوەكانی برۆكسێل

راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسیی لەبارەی تەقینەوەكانی برۆكسێل

بەیانی رۆژی (22/3/2016) فرۆكەخانەی بەلژیكا و چەند شوێنێكی تری برۆكسل, لەلایەن تیرۆریستانەوە, دوچاری سێ‌ تەقینەوەی خۆكوژی كرا. سەرەنجام (33) قوربانی و زیاتر لە (150) برینداری لێكەوتەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان, بەتوندی ئیدانەی ئەم كردەوە درندانەیەی دژی خەڵكی مەدەنی دەكات.. جەختیش دەكاتەوە كە ئەم رەشەكۆژیە, دەبێ‌ زیاتر هاندەری وڵاتانی دیموكرات و هێزە دیموكراتیەكانی جیهان بێ‌ بۆ دارشتنی ستراتیژێكی سیاسی, عەسكەری, ئەمنی و كولتوری نوێ‌, بۆ رێشەكێشكردنی تەواوی تیرۆریستان و ئەندێشەی سەلەفیەتی سەدەكانی ناوەڕاست !
یەكێتی, وەكو هەمیشە, لەسەنگەری خەباتی سیاسی, عەسكەری, ئاسایشی جیهانی, ناوچەیی و ناوخۆیی دا دەبێ‌, لەپێناوی ئاشتەوایی مرۆڤایەتی و بەدیهێنانی دیموكراسی و پەرەسەندنی ئازادی یەكان, لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. چونكە سەرچاوەی سەرهەڵدانی سەلەفیەت, كێشەی ئابوری و نەبوونی چارەسەری دیموكراسی و بیری كۆمەڵایەتی كۆنەپەرستی یە, لە رۆژهەڵاتتی ناوەڕاست دا.
سەرخۆشی لەكەسوكاری قوربانیان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

راگەیاندنی
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
22/3/2016

پـــەیـــوەنــدیــدار