لەنەورۆزدا شاندی رێکخستنەکانی هانۆڤەر سەردانی ساڵح موسلیم  دەکەن

لەنەورۆزدا شاندی رێکخستنەکانی هانۆڤەر سەردانی ساڵح موسلیم  دەکەن

 

 

بەبۆنەی نەورۆزو ڕاگەیاندنی فیدرالیەتی ڕۆژئاڤاو بەئامادەبوونی ساڵح موسلیم و هەزاران کەس کە بە ٣٢ هەزار کەس مەزەندەکرا ڕۆژی ١٩/٣ی ٢٠١٦ بەرێپێوان و دواتر گردبونەوەو کردنەوەی ئاگری نەورۆز نەورۆزو سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا..هەر بەو بۆنەیەوە هەڤاڵان سەروەر ئیسماعیل بەرپرسی ئامارو بەدواداچوونی کۆمیتەی ئەڵمانیاو بەختیار تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیتەو بەرپرسی کەرتی رێکخستنی کۆمیتەی ئەڵمانیا  سەردانی هێژا ساڵح موسلم یان کرد کەلەو مەراسیمەدا ئامادەبوو بەناوی هەڤاڵان وڕێکخستنەکانی کۆمیتەی ئەڵمانیاوە بەخێرهاتنی گەرمیانکردو پیرۆزبایی گەرمیان بەبۆنەی ڕاگەیاندنی هەرێمی فیدراڵی ڕۆژئاڤا لەبەرێزیان و گەلی ڕۆژئاڤاکرد..لەمەراسیمەکەدا ساڵح موسلیم بەوتەیەکی پرشنگدار بارگاوی بەحەماسی سەرکەوتن و بەردەوامی خەبات و هەلومەرجی سیاسی و کوردستان و ئاماژەدان بەپیلانەکان و ئاسۆی دواڕۆژ  پیرۆزبایی گەرمی لەگەلی کوردستانکردو داواشی کرد کەڕەوەندی کوردی لەدەرەوە بالوێزێکی ڕاستگۆو چالاکی ئەم قۆناغەبن و تەواوکەری خەباتی شەرڤانان وگەریلاو پەیەژەو پەیەدەبن..لەمەراسیمەکەدا هەڤاڵ بەختیارتاهیر وتاری پیرۆزبایی ڕێکخسنەکانی خوێندەوەو پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی رۆژئاوای لەبەشداربوان کردو هیوای خواست بەیەکێتی و ماڵی کورد لە داڕشتنەوەی ناوچەکەو دیزاینی نوێدا کورد بەیەکگرتوویی پێگەیەک بۆ خۆیی و چارەنوسی ئەم گەلە بەدەست بێنێ..شایانی باسە لەو مەراسیمەدا بەسەدان ئالای پەیەگەو پەیەژەو عەبدوڵائوچالان وئالای کردستان بەرزکرابوەوەو بەدروشمی بژی یەکیتی کوردان(ڕۆژهەلات و ڕۆژئاڤا..یەک ئامانج و یەک خەبات)و بەجلی کوردی و مەشخەڵی ئاگرەوە بەئاهەنگی سرودو چەندین چالاکی سەرکەوتوانە نەورۆزیان بەرزو پیرۆزکرد.

دەتوانن لەخوارەوە بەڤیدیۆ بەسیک لەو مەراسیمە ببینن

https://www.youtube.com/watch?v=MqP94HiZGOs

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار