هەڤاڵان ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ بەشداریان لە یادی ٢٨ ساڵەی شەهید دکتۆر هادی کرد

هەڤاڵان ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ بەشداریان لە یادی ٢٨ ساڵەی شەهید دکتۆر هادی کرد

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 23/3/2016 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ(وه‌ستا ڕه‌سول) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی میحوه‌ری چواری باشووری كه‌ركوك و براو كه‌س و كارو هه‌ڤاڵان وهاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدی نه‌مر (دكتۆر هادی)له‌ یادی 28 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌هیدی هه‌رگیز نه‌مر(دكتۆر هادی) تاجه‌گوڵینه‌ی له‌به‌رده‌م وێنه‌كان (مام صالح) و هه‌ر حه‌وت كوڕه‌ نه‌مره‌كه‌ی داناو له‌ووته‌یه‌كیشدا هه‌ڤاڵ لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ند ڕۆڵی فیداكاری و قاره‌مانی بنه‌ماڵه‌ی (مام صالح)ی به‌رز نرخاند كه‌واگیانی خۆیی و حه‌وت كوڕی شێر ئاسای له‌ پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان به‌خشی ووتیشی هه‌رچه‌ند ستایشی ڕۆڵی جوامێری قاره‌مانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بكه‌ین  ته‌واو نابێ ته‌نها پێیان ده‌ڵێین به‌ڵێن بێت له‌وڕێبازه‌ی ئێوه‌ گیانتان به‌خشی بۆی، ئێمه‌ش درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ(مام جه‌لال) و (ی ن ك ) ده‌بین  به‌ خوێنی ئێوه‌ی تێكۆشه‌رو شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی تر ئێستا كه‌ركوك ئازاده‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ فیداكاری و گیان فیدایی به‌ رده‌وامه‌ له‌ پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان.  هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی ئێوه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.

فوتو ئارام عمر (33) (Copy) فوتو ئارام عمر (27) (Copy) فوتو ئارام عمر (24) (Copy) فوتو ئارام عمر (15) (Copy) فوتو ئارام عمر (3) (Copy) فوتو ئارام عمر (2) (Copy) 1 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار