بەکر فتاح باڵوێزی عێراق لە سوید بە جلی کوردیەوە بەشداری کرد لە بەخشینی خەڵاتی نۆبیڵ

بەکر فتاح باڵوێزی عێراق لە سوید بە جلی کوردیەوە بەشداری کرد لە بەخشینی خەڵاتی نۆبیڵ

 

ڕۆژی 2015/12/10 لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە ئامادەیی پادشای وڵاتی سویدو سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و وەزیرەکان و سەرجەم باڵوێزەکانی جیهان لە وڵاتی سوید ، لەناویاندا باڵوێزی عێراق بەڕێز ( بەکر فەتاح ) ، کە بەجلوبەرگی ڕسەنی کوردییەوە بەشداریی ڕێوڕەسمەکەی کرد خەڵاتتی نۆبیل بەخشرایە 10 کەس لە بوارە جیاجیاکاندا .

ئەوانەی کە خەڵاتەکانیان بە سەردا دابەش کرا پێکهاتبوون لە کەسایەتی هەڵکەوتوو بە توانا لە بوارەکانی زانستی و کیمیا و فیزیاو پزیشکی و ئەدەبدا.

ئەوەی کە جێگای بایەخ و سەرنجی ئامادەبووان بوو پۆشینی جل و بەرگی کوردی بوو لە لایەن خەباتگێڕێکی ڕۆژە سەختەکانی تێکۆشان و خەباتێکی ڕەوای گەلێکی ستەم لێکراو وە ئەمڕۆش هەر بە هەمان پەیامی ڕۆژانی خەباتەوە کە ئێستا باڵویزی عێراقە لە سوید بە شێوەیەکی دبلۆماسی بە دنیای دەرەوەی سەلماند کورد دەتوانێت لە بەرزترین ترۆپک و ئاستی دەسەڵات و حوکم ڕانیدا لە گەڵ ڕەوڕەوی شارەستانیدا پێش بکەوێت بەڵام پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی وڵاتانی ئازدیخواز و دیموکراس خواز هەیە.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە