هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێشوازی لە وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوك کرد

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێشوازی لە وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوك کرد

هه‌ڤاڵ(ئاسۆمامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك سه‌رله‌به‌یانی  ئیمڕۆ 28/3/2016  پێش وازی كرد له‌ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی4ی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كردبه‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا (ڕێبازصابر)لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند.

له‌و دیداره‌دا باردۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانی هه‌ردوولا باس كراو جه‌خت له‌سه‌رته‌بایی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌وبه‌زه‌رور زانرا حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك له‌ په‌یوه‌ندی باشی به‌رده‌وامدابن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ باروودۆخی كه‌ركوك جیاوازه‌ له‌ شوێنه‌كانی تر و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه‌ .

 

پـــەیـــوەنــدیــدار