بـــەپــەلــە
بزانە مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی چی بە ئێمینکی گوتووە…!

بزانە مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی چی بە ئێمینکی گوتووە…!

بەپێی هەواڵێکی سایتی لڤین پرێسس پێش دەستپێکردن بە کۆبونەوەی نێوان چوار لایەنە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆیەک لەنێوان سێ سەرکردەی ئەو حزبانەدا لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان دروست دەبێت.
بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە ، لە سەرەتای کۆبونەوەی نێوان چوار لایەنی هەرێمی کوردستان(پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ)، محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بە جەحفەر ئیمینکی وتەبێژی پارتی دەڵێت کەی پەرلەمان چالاک دەکەنەوە؟ لەوەڵامی ئەو پرسارەدا جەحفەر ئیمینکی پێی دەڵێت چاوەڕێی ئێوەین، لەکاتی ئەو وەڵامەدا ئیمینکی سەیری مەلا بەختیار دەکات و ، مەلابەختیار پێی دەڵێت”کێ په‌رله‌مانی په‌كخستووه‌ با ئه‌وه‌ چالاكی بكاته‌وه‌”.

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند مانگێکە پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەکارخراوە و ئەوەش دوای ڕێگری لە د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان.

پـــەیـــوەنــدیــدار