بـــەپــەلــە
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند و شاندێکی مەڵبەندی کەرکوك ناحیەی پردێ بەسەر دەکەنەوە

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند و شاندێکی مەڵبەندی کەرکوك ناحیەی پردێ بەسەر دەکەنەوە

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك سه‌رله‌ به‌یانی ئیمڕۆ 29/3/2016 به‌ یاوه‌ری شاندێكی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ناحیه‌ی پردێ ی كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراواندا.        له‌گه‌ڵ كادیران و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان ونوێنه‌ری داموو ده‌زگاكان و كه‌سایه‌تی و گشت چین و توێژه‌كانی ناحیه‌كه‌ كۆبووه‌ .به‌ ڕێز   لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ند باروودۆخی سیاسی ئه‌منی عیراق و كوردستان و كه‌ركوك و قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی دژی چه‌ته‌كانی داعشی  باس كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ و ئه‌وكێشانه‌ی هه‌یه‌  كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌ و هیوای خواست ئه‌و كێشانه‌ به‌ گفتوو گۆو له‌ به‌رژه‌وه ند خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت وله‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی نوینه‌رانی كورد له‌به‌غدا ووتی یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ریزی نوینه‌رانی حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌ده‌س هێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ووتیشی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان هه‌رێم وبه‌غدا كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوكیش داواكاربوو حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌غداته‌واوی به‌شی كه‌ركوك بنێرن له‌ پاره‌ی پترۆدۆلارو شایسته‌ داراییه‌كان له‌ پێناو دابین كردنی مووچه‌و جی به‌جێ كردنی پرۆژه‌ خزمه‌ت گوزاریه‌كان. له‌ سه‌رباروودۆخی ئه‌منی ووتی ئێستا تیرۆرستانی داعش له‌ سنووری كه‌ركوك دوركه‌وتنه‌ته‌وه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌ورووبه‌ری كه‌م بۆته‌وه‌ ئه‌ویش به‌خوێن و قوربانیدانی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌بووه‌ .

له‌ دریژه‌ی ووته‌كانیدا به‌ڕێز لێپرسراوی تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌شداری كردنی ڕێژه‌ی زۆری خه‌لك بۆ سه‌ردنی كردنی ناوه‌ندی تۆماردنی بایۆمتری وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی وه‌سفی كردو جه‌ختی له‌ سه‌رئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگ دانی هه‌یه‌ بچن ناوه‌كانیان تۆماربكه‌ن.تاكو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگیان نه‌فه‌وتێ.

فوتو ئارام عمر (16) (Copy) فوتو ئارام عمر (7) (Copy) فوتو ئارام عمر (2) (Copy)

 

پـــەیـــوەنــدیــدار