هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ستایشی ڕۆڵی مامۆستایان دەکات

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ستایشی ڕۆڵی مامۆستایان دەکات

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك ڕۆژی 29/3/2016 له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند له‌ هۆڵی شه‌هیدی سه‌ركرده‌(ئازاد هه‌ورامی) له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌روجێگرومامۆستایانی سه‌ربه‌ (ی ن ك) له‌ شاری كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باروودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركو‌كی باس كردو ستایشی ڕۆڵی قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كرد كه‌وا له‌ سایه‌ی ئه‌وان ئارامی ئاسایشی شار پارێزراوه‌.

هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قه‌یرانی دارایی باس كردو كه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م چین توێژه‌كان كردووه‌ هه‌رله‌دواكه‌وتنی مووچه‌و نه‌بوون وجێ به‌جێ نه‌كردنی پرۆژه‌كان.        ڕۆڵی مامۆستایانی كه‌ركوك وده‌ورووبه‌ری به‌رز نرخاندپێشمه‌رگه‌ ئاسا وه‌سفیانی كرد له‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن وپێگه‌یانی فێرخوازان له‌ له‌ قوتابخانه‌وخوێندنگاكان .

ووتیشی جه‌نابی (مام جه‌لال) هه‌رده‌م له‌ خه‌می پرۆسه‌ی خوێندن بوو له‌ شاری كه‌ركوك بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش به‌چه‌ندین شێوه‌ هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی كردووه‌ له‌ پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی له‌م شاره‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری ووته‌كانیدا به‌ڕیز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند گرنگی ناو تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بایومتری كرد داواكاربوو له‌ مامۆستایان خۆیان كه‌س وكاره‌كانیشیان هان بده‌ن بۆ سه‌ردانی كردنی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنی  بایومتری له‌ پێناو به‌شداریكرن له‌ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

فوتو ئارام عمر (7) (Copy) فوتو ئارام عمر (6) (Copy) فوتو ئارام عمر (5) (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار