لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: كە كەسانێك وەك نوێنەر و راوێژكاری ئەو خۆیان دەناسێنن، ئاماژە بەوەدەكات: كە لە راستیدا نە نوێنەر و نە راوێژكار و نە نوسینەگەی تایبەت و نە وتەبێژی نوسینگەی نییە، بەڵكو خۆی نوێنەری یەكێتییەو ئەو بارەگایەی كە دەوامیشی تێدا دەكات بارەگای یەكێتییە.

لە روونكردنەوەكەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت: لە هەواڵ و بابەتە رۆژنامەوانییەكاندا بە هەڵە وەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتی و هەندێك جاریش وەك لێپرسراوی پەیوەندی و رێكخستنەكانی دەرەوە یا بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنەكانی یەكێتی لە دەرەوە ناوی دەهێنرێت، لە كاتێكدا هیچ یەك لەو پلە و بەرپرسیارێتیانەی نییە، بەڵكو ناونیشانی بەرپرسیارێتییەكەی لە ناو یەكێتیدا بریتیە لە لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی ی.ن.ك.

012145

پـــەیـــوەنــدیــدار