بـــەپــەلــە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا ھەواڵێکی (باس نیوز) بەدرۆ دەخاتەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا ھەواڵێکی (باس نیوز) بەدرۆ دەخاتەوە

بە داخەوە سایتی (باس نیوز) دور لە ھەموو بنەما ئیتیکی و بەھاکانی ڕۆژنامەگەری و لەسەر بنەمای ناڕاست و چەواشاکاریانە بەناوی ھاڤاڵ (ھەڵۆ پێنجوێنی) لێپرسراوی مەڵبەندی (۷)ی ڕێکخستنی نەینەوا ھەواڵێکیان بڵاوکردوەتەوە کە راستیە کە ی بە م شیوە یە:
۱) یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مەڵبەندی ھەیە نەک لق و ھاڤاڵ (ھەڵۆ پێنجوێنی) لێپرسراوی مەڵبەندە نە ک لق!
۲) ھەڤاڵ ھەڵۆ پێنجوێنی ھیچ لێدوانێکی بۆ ئەم سایتە نەداوە، کاتێکیش پەیوەندیان کردووە پێی ڕاگەیاندون ھیچ قسەیەکی لەوبارەیەوە نیە.
۳) یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم ھێزە سیاسیەکانی کوردستان پەیوەندیەکی تەندروستی ھەیە و ھەمیشە پشتیوان بووین بۆ ھەر ھێزو لایەنێکی سیاسی کە خزمەت بەڕەوشی کوردو ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ژێردەسەڵاتی تیرۆرستانی داعش، بۆیە ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە جگە لەقسەو قسەڵۆکی ھەڵبەستراو دروستکراو کەتەنھا لەخزمەتی نەیارانی کوردو یەکێتیدا ھیچ سودێکی نیە.

پـــەیـــوەنــدیــدار