هەرێم كەمال ئاغا: ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەوروبەری ئەركی هەمولایەكە و پێویستە پەلە بكرێت

هەرێم كەمال ئاغا: ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەوروبەری ئەركی هەمولایەكە و پێویستە پەلە بكرێت

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی 4 دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە (مساكی وتنابا) بەرپرسی یونامی لە هەرێمی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا باس لە رەوشی ئێستای سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان كردو هەروەها هاوكاریكردنی زیاتر بۆ ئاوارەكانی سنوری پارێزگای دهۆكی دووپات كرایەوە .
لە تەوەرێكی دیكەی كۆ بونەوە كەدا باس لە چۆنیەتی هاوكاریكردن و ئاوەدانكردنەوە شنگال و دەورو بەری و گەرانەوەیان بۆ سەرماڵ و زێدی خۆیان كراو بەم هەڵكەوتەش هەرێم كەمال ئاغا سەرەرای سوپاسكردنی یونامی بۆ هاوكاریكردنی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەرێمی كوردستان بە گشتی هەروەها ئاماژەی بەچۆنیەتی گەرانەوی ئاوارەكانی دەڤەری شنگال كردو رایگەیاند: ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەوروبەری ئەركی هەمولایەكە و پێویستە پەلە بكرێت بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەرانەوی ئاوارەكان .
هەروەها باس لە ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی پارێزگای موسل كراو رۆڵی لایەنە سیاسییەكان لەدوای تیرۆرستانی داعش لە نەینەوا تەوەرێكی دیكەی كۆ بونەوەكە بوو.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار