بـــەپــەلــە
هەڤاڵ ڕفعەت عبدللە: لەوەتەی عیراق دروست بووە سەرۆکێکی نیشتیمانی وەک هەڤاڵ (مام جەلال)ی بەخۆیەوە نەبینیوە

هەڤاڵ ڕفعەت عبدللە: لەوەتەی عیراق دروست بووە سەرۆکێکی نیشتیمانی وەک هەڤاڵ (مام جەلال)ی بەخۆیەوە نەبینیوە

هەڤاڵ رفعەت عبدللە ئەندامی مەکتابی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی ی ن ك لە نوسینێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی باس لە ٨ ساڵ ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆك کۆماری عیراق هەڤاڵ مام جەلال دەکات و ڕایگەیاندووە لەوەتەی عیراق دروست بووە سەرۆکێکی نیشتیمانی وەک هەڤاڵ (مام جەلال)ی بەخۆیەوە نەبینیوە

مام جەلال سەرۆکێکی مێژووی لە قۆناغێکی هەستیاردا

لە وەتەی عێراقی بەزۆر پێکەوەلکێنراو لە بیستەکانی سەدی ڕابردوە دروست کراوە،زیاتر لە (١٠٠)ساڵە،لەو ماوەیەدا عێراق سەرۆکێکی نیشتیمانی وەک هەڤاڵ (مام جەلال)ی بەخۆیەوە نەبینیوە،سەرۆکێک هەموو جیاوازێکانی عێراقی لە زمان ،نەتەوە،ئاین،مەزهەب ،لە خۆیدا کۆکردبۆوەو هەمووشیان بە متمانەیەکی گەورەوە چاویان لە هەنگاوەکانی بڕیبوو،سەرۆک مام جەلال کارێزمای ،پەیوەندی فراوانی بە هێزەکانی عێراق و ناوچەکەو دونیا ،هۆکاری سەرکیبوون کە لەماوەی (٨)ساڵی سەرۆکایەتیدا، عێراق زێڕینترین ماوەکانی ژیانی فەرمان ڕەوای بەڕێبکات،بەڕێز سستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان ناسناوی سەمامول ئەمانی پێ بەخشیبوو،بۆچونە نیشتیمانێکانی لە چارەکردنی کێشەکانی عێراق ،دۆخێکی ئارام و حاڵەتێکی نەفسی جێگیری لای هەمووان دروست کردبوو، بەوەی مادام مام سەرۆکە ئەگەر کێشەش هەبێت چارەسەر ئەبێت،لە ئاستی دەرەکێشدا لەو ماوەیەدا دیبلۆماسیەتی عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە گەلێک لە دەرگا داخراوەکانی سەرعێراق بەڕوویدا کرانەوە،بەداخەوە دوای نەخۆشکەوتنی کێشەی گەورە بەرۆکی عێراقی گرتوەو هەزاران کەس کوژراون و زیاد لە دووملێۆن مرۆڤیش دەربەدەربوون،چارەسەرنەبونی کێشەکانی عێراق دوای نەخۆس کەوتنی مام دڵەڕاوکێ گەورەی دروست کردوە ماڵی سونەو شیعە درزی گەرەی تێکەوتەو کێشەکانی هەرێم و بەغداد گەورەتربون،لە ئاستی ناوخۆیشدا نەک یەک کێشە چارەسەر نەبون بەڵکو کێشەی گەورە بەرۆکی ئەزموونەکەمانی گرتوە،هەربۆیە زۆرجار ئەوترێت بۆچارەسەرکردنی کۆی کێشەکانی عێراق و کوردستان پێویستە ئەو هەنگاوانە تەواو بکرێت کەمام بناغەکەی داڕشتوە،لەم ڕۆژە مێژووییەدا لە هەمووکات زیاتر پێویستە لە ناو خۆی هەرێم و بۆ کێشەکانی بەغدادیش درێژە بەو بۆچونانەی مام بدەین کە لێکتر قبوڵکردن و گیانی تەبای و پێکەوەی و فرەی و دورکەوتنەوە لە بۆچونی تەسکی حیزبی لە خۆ ئەگرت.
سڵاو لە سەرۆک مام جەلال یەکەمین سەرۆکی پێشمەرگەو ،یەکەمین پێسمەرگەی سەرۆک.

رفعت عبداللە

پـــەیـــوەنــدیــدار