شانازئیبراهیم: سبەینێ جیاوازتر لەساڵان مەراسیمی خەڵاتی بلە دەكەینەوە

شانازئیبراهیم: سبەینێ جیاوازتر لەساڵان مەراسیمی خەڵاتی بلە دەكەینەوە

شاناز ئیراهیم ئەحمەد رایدەگەیەنێت “ئەمساڵ جیاوازتر لەساڵانی رابردو، مەراسیمی خەڵاتی بلە دەكەینەوە، ‏ئەمساڵ ئەم یادە ئاوێتەی‌ خەم و ئازاری‌ گەلەكەمان دەكات لە شەری‌ بەرگری‌ كوردستاندا”.‏
شاناز ئیبراهیم كچی ناوەراستی ئیبراهیم ئەحمەد لەلاپەرەی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ‏بڵاویكردۆتەوە ” لە ( ١٦ ) هەمین ساڵرۆژی‌ ماڵئاوایی‌ مامۆستا ( ئـیبراهیم ئەحمەد ) دا رێكخراوی‌ ئیبراهیم ‏ئەحمەد ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی‌ رابردوو مەراسیمی‌ خەڵاتی‌ رێزلێنانی‌ بلە ساز دەكات”.‏
دەشڵێت “ئەمساڵ ئەم یادە ئاوێتەی‌ خەم و ئازاری‌ گەلەكەمان دەكات لە شەری‌ بەرگری‌ كوردستاندا”.‏
مەراسیمەكە سبەینێ رێكەوتی ٨ / ٤ / ٢٠١٦، لەكاتژمێر ١١ ی‌ پێش نیوەرۆ لە پاركی‌ هەواری‌ شار ‏بەرێوەدەچێت.‏
ساڵانە خەڵاتی بلە بەسەر چەندین كەسانی نمونەیی دابەشدەكرێت.‏

بە سوپاسەوە لە ئاوێنە وەرگیراوە

پـــەیـــوەنــدیــدار